شارپرێس:
دوو هاوپه‌یمانیی نێو په‌رله‌مانی عێراق پرۆژه‌یاسایه‌كیان بۆ ده‌ركردنی سه‌رجه‌م هێزه سه‌ربازییه بیانیه‌كان له‌خاكی عێراق.
هه‌ردوو هاوپه‌یمانی فه‌تح‌و ده‌وڵه‌تی یاسا، كه دوو هێزی نزیكن له‌ئێران، پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ ده‌ركردنی سوپا بیانیه‌كان له‌خاكی عێراق ئاماده‌كردووه، كه تیایدا هاتووه، سه‌رجه‌م هێزه بیانیه‌كان به‌تایبه‌ت سوپای ئه‌مریكا، تا كۆتایی ساڵی 2019 له‌عێراق بكشێنه‌وه به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جدید له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای نێو هاوپه‌یمانی فه‌تح ڕایگه‌یاند، پاش ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه، كه به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی فه‌تح، پڕۆژه‌یاساكه له‌كۆی 329 په‌رله‌مانتار، ڕه‌زامه‌ندی 150 په‌رله‌مانتاری به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام به‌شێك له هێزه كوردیی‌و سوننییه‌كان ڕه‌زامه‌ند نین له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق كه قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌كه كردووه، پڕۆژه‌یاساكه‌ی به "سوكایه‌تیكردن" به ئه‌مریكا له عێراق ناوبرد‌و وتی:"په‌یوه‌ندی به كێبڕكێی ئه‌مریكا‌و ئێران له‌عێراق هه‌یه‌و ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌و بابه‌ته وه‌ك كارتی فشار‌و دانوستان به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا به‌كاربهێنێت".
كه‌ریم عه‌لێوی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، پڕۆژه‌یاساكه ئه‌وله‌ویه‌تی كاركردنیان ده‌بێت‌و ده‌ڵێ:"وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی جه‌نگاین‌و داعشمان له‌عێراق ده‌ركرد، ده‌مانه‌وێت سوپای ئه‌مریكاش له‌عێراق ده‌ربكه‌ین".
دكتۆر محه‌مه‌د به‌سری كه مامۆستای یاسایه له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین پێی وایه، ئه‌و بابه‌ته سه‌ره‌تا ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی ڕاپۆرتێكه‌وه بێت كه سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مانی ده‌نێرێت‌و ڕونیده‌كاته‌وه، كه تا چه‌ند ده‌كرێت پشت به سوپای عێراق بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی وڵات ببه‌سترێت، پاش ئه‌وه‌ش په‌رله‌مان بڕیار له‌مانه‌وه‌ی هێزی بیانی بدات.
له‌هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا‌و به‌ریتانیا هه‌یه، كه تیایاندا ڕاهێنه‌رانی سه‌ربازیی ئه‌ڵمانیا‌و فه‌ره‌نسا ڕاهێنان ده‌ده‌ن به هێزی پێشمه‌رگه، كه گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازییان له‌هه‌رێم، بنكه‌ی (هه‌ریر)ی ئاسمانییه، كه نزیكه‌ی 40 كیلۆمه‌تر له له‌خاكی ئێرانه‌وه دووره‌و سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره، له پڕۆژه‌یاساكه‌ی ئه‌و لایه‌نه شیعانه‌ی نزیك له‌ئێران، داواكراوه سوپای ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستانیش بچێته ده‌ره‌وه.
ڕ . ج