سوود و قازانجە سەرسوڕهێنەرەکانی توو بۆ جەستە

sharpress.net

2531 جار خوێندراوه‌ته‌وه

16/12/2018‌

شارپرێس:
تووی سپی یەکێک لە میوە خۆشەکانە کە هەندێک پێكهاته‌ی وەکوو گڵۆکێز و جۆرەها ڤیتامینی گروپی A و Bو C و بڕێکی لە فیبر، تانێن، مەنیزیۆم، ئاسنی تێدایە، کە بۆ تەندروستی  زۆر سوودبەخشە.

لەم بابەتەدا بەشێوازێکی گشتی‌و و بەپێی هەندێک لە سه‌رچاوه‌ زانستیه‌كان هەموو تایبەتمەندی تووی سپیمان کۆکردووەتەوە، کەبەمشێوەیەی خوارەوەن.

بایەخی خۆراکییانەی تووی سپی

لە پەرداخێک تووی سپیدا کە بڕی 100غەرام تووە، ئەم لایەنە وزەبەخشانەی تێدایە.

 وزە: 61کەلۆری
 پڕۆتین: 9غەرامی گیایی
چەوری:1/1غەرام
کەلسیۆم: 16 میلی غەرام
ئاسن:  8میلی غەرام 
ڤیتامینی A بەبی 280میلی غەرامی جیهانی
ڤیتامینی B1 بەبڕی 2میلی غەرام
ڤیتامینی B2 بەبڕی 6میلی غەرام
ڤیتامینیB3 بەبڕی 1میلی غەرام
ڤیتامینیC بەبڕی 16میلی غەرام
وە بڕێکی زۆر، کەلسیۆم، ئاو ، فیبر، مەنیزیۆم و تانێن (tannin)ی تیایە.

زیادکردنی تەمەنی مرۆڤ 

تووەکان بەهۆی هەبوونی  ئەنتی ئۆکسیدان (Antioxidan)ێکی پڕسوود بەناوی ڕێزڤێراتڕۆڵ(RESVERATROL) دەبنە هۆی زیادبوونی تەمەنەوە. ئەم تایبەتمەندییەی تووی سپی لە توێژینەوەی جۆراوجۆر لەسەر تەمەنی مشکەکاندا پشتڕاستکراوەتەوە.

پارێزگاری لە دڵ و دەمار

تووی سپی کاریگەری لەسەر سیستەمی دڵ و دەماردا دەکات و فیبری(سلولوز)ی هەبوو لەودا کاریگەریی لەسەر کەمبوونی کۆڵیستڕۆڵ دەکات.

کاریگەری تووی سپی بۆ کەمکردنەوەی کێش

فیبری نەتواوەو شینەبووە(سلولۆز) لەنێو توودا کەڵۆڕی ڕاکێشراو لە جەستەدا کەمدەکاتەوە و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کێشەوە.

ڕێگریکردن لە تووڕەیی

ئەم میوە بەتامە بەهۆی هەبوونی جۆرەها ڤیتامینی گروپی B لە کەمکردنەوە و لادانی ترس، پەرێشانی، وروژان و تووڕەیی وگرژبوونیدا کاریگەرە.

کەمخوێنی ناهێڵێت

توو بەهۆی هەبوونی 8میلی غەرام ئاسن کە بڕێکی زۆر بەهەژمار دێت، جگە لە تامخۆشی ئەو، دەشتوانێت بۆ دەرمانی کەمخوێنی کەسەکان لەبەر کەمیی ئاسن سوودبەش بێت.

ڕێگریکردن لە شێرپەنجە

تایبەتمەندی  ئەنتی ئۆکسیدانی بەهێز resveratrol لە توودا،جگە لە ڕێگریکردن ڵە سەرهەڵدانی شێرپەنجە لەگەڵ خانە شێرپەنجەکانیشدا شەڕ دەکات،‌ ئەم ئەنتی ئۆکسیدانە جگە لە نێو میوەی توو لە میوەی تریشدا پەیدا دەبێت.

تایبەتمەندی تووی سپی لە پاڵفتەکردنی خوێندا

چینییەکان کە باوەڕێکی زۆریان بە تووی سپی هەیە، لەو بۆ چارەسەر و هۆکارێک بۆ پاڵفتەکردنی خوێن لە زانستی  پزیشکی خۆیاندا سوود لێ دەبینن، لێکۆڵەرانی چینی لەو باوەڕەدان، توو خوێن پاک و پاڵفتە دەکاتەوە و دەبێتە هۆی زیادبوونی خوێن.

بەهێزکردنی گوێ و چاو

لە چیندا بە گەڵای داری توو چای دروستدەکەن و لەو باوەڕەدان چایی گەڵای توو یارمەتی کەسەکان بۆ باشتر بینین و باشتر بیستنیان دەدات.

تایبەتمەندی تووی سپی بۆ قەبزێتی

لەپزیشکی کۆنی تورکیادا بۆ لابردنی قەبزی بەکارهێنانی توو لەگڵ پەرداخێک ئاو بە گەدەی خاڵی‌ و بەتاڵ بۆ دەرمانی ئەم نەخۆشییە ڕاسپاردە دەکرێت.

دەرمانکەری زوو سپیبوونی مووەکان

لە زۆر لە وڵاتانی ڕۆژهەڵات لە توو بۆ دەرمانکردن و چارەسەری سپیبوونی زووی مووەکان سوودی لێ دەبینرێت، هەروەها بۆ دەرمانیی مووی خۆڵەمێشی زووهاتووی پیریدا سوودبەخشە.

پووکی منداڵان و وزەی بەساڵاچووان

تووی سپی بەهۆی هەبوونی کەلسیۆم وفسفۆڕ بەتایبەت لە تووی وشکدا بۆ پووکی منداڵان سووبەخشە و دابینکەری وزە بۆ بە ساڵاچووانە.

دەرمانکەری ئەنفڵۆنزا

بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە ڤیتامینیC لە شیلەی توودا وەک دەرمانێکی کاریگەری دەرمانکەر بۆ ئەنفڵۆنزا لە وڵاتانیی جۆراوجۆر سوودی لێ دەبینرێت

هەرسی خواردن و کەمکردنەوەی کۆڵیستڕۆڵ

بڕی فیبری پێویست لە توودا دەبێتە هۆی ئەوەی کە کۆڵیستڕۆڵی خوێن کەمبکاتەوە و هەرسی خواردن ئاسانتر ئەنجام بگرێت.

تایبەتمەندی تووی سپی بۆ بەهێزکردنی گورچیلە

یەکێکیتر لە بیروباوەڕەکانی پزیشکی چین ئەمەیە، کە تووی سپی بەشێوازێکی کاریگەرانە دەتوانێت جگەر پاک و خاوێن بکاتەوە، کە ئەمەش بەهۆی میزهێنەریی ئەم میوەیەیە.

سوودەکانی توو بۆ دەرمانکردنی هەستیاری

 توو دەتوانێت ببێتە هۆی ئاسوودەیی و دەرمانی خوران، پژمە، ئاوی لووت و فرمێسکی هاتوو لە هەستیارییەکانی وەرزی وەک تەپوتۆز و هەروەها (لیر) کەبەهۆی هەستیاری پێستی دروستدەبێت، لەنێویان دەبات.

برینی دەم وددان

 غەڕغەڕەکردنی ئاوی توو کە بەهۆی کوتران و گووشینی میوەی تازەی تووە پێکدێت، بۆ دەرمانکرنی  برینەکانی دەم و قوڕگ ئێشە ڕاسپاردە دەکرێت.

سوودەکانی تووی سپی بۆ سافکردنی قوڕگ و سینگ

کوڵاندنی پێستی ڕەگاڵی تووی سپی شیاو بۆ کۆکە، سافکردنی قوڕگ وسینگ لە بەڵغەم و هێورکردنەوە و ئاسوودەبوونیەتی.
 
 
گەشەی نینۆک
ڤیتامینیAی توو دەبێتە هۆی ئەوە کە نینۆکەکان گەشەیەکی خێرایان هەبێت.

تایبەتمەندی تووی سپی لە دەرکردنی ماندوویەتی و شەکەتی

توو خاوەن مادەی کانزایی، گڵۆکێز و مەوادی شەکردارو ڤیتامینەکانی دەستەی AوCیە، کە لە لابردنی ماندوویەتی کە بەهۆی چالاکییەکانی بیرەوەیە، سوودبەخشە.

 جێگرەوەی شەکر

 لە هەندێک خواردنەوەی وەکوو چاییدا، توی وشک دەتوانێت جێگرەوەیەکی باش‌ بۆ کەسانی تووشبووی شەکرە بێت و بەکاری بێنن،  بەمەرجێک کە لە خواردنی ئەودا زێدەڕۆیی نەکەن.

شەکری هەبوو لە تووی سپی بۆ تووشبوانی شەکرە بێ زیانە، بەڵام تووی وشک لە کەسانی توشبووی شەکرە ڕۆژانە یەک تا دوو کەوچک یان چەند دانەیەک زیاتر بەکار نەهێنرێت.

باشترین کاتی خواردنی تووی سپی

سروشتی تووی سپی گەرم و تەڕە و باشترین کاتی خواردنی ئەو، بەیانیان بەسکی خاڵی یان کاتی عەسر نێوان خواردنی نیوەڕوان و ئێوارانە. واتە ڕێک ئەو کاتانەی کە گەدە خاڵییە، چوونکە سوودەکانی ئەو باشتر جەزبی جەستە دەبێت.

خواردنی تووی سپی لە کاتی سکپڕبوونی خانماندا

خواردنی جۆرەها توو پێدەچێت ئەگەری تووشبوون بە سەرهەڵدانی هەستیاری و حەساسیەت لە کورپەلەدا دروستبکات، بەڵام تووی وشک لە کاتی سکپڕیدا هیچ  کێشەیەکی نابێت، بەپێچەوانەشەوە لە قۆناغی شیرپێدانی منداڵیشدا، توو دەبێتە هۆی زیاتربوونی شیری دایک.


ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved