هازارد ژمارەیەكی فابریگاس یەكسان دەكاتەوە

وەرزش

17/12/2018‌ 490 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیدین هازاردی بەلیجكی‌و یاریزانی یانەی چیڵسی ژمارەیەكی سیسك فابریگاسی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەكەی یەكسان كردەوە.

ئیدرن هازار لەیاری یانەی چیڵسی لەخولی ئینگلیزی گۆڵێكی بۆ پیدرۆ رۆدریگیز دروست كرد، ئەوەش ژمارەكەی فابریگاسی یەكسانكردەوە.

تۆڕی "سكواكا" بڵاویكردەوە، كە هازارد بۆ چوار یارییە لەسەر یەك، گۆڵ بۆ هاوڕێكانی دروست دەكات، بەوەش ژمارەكەی فابریگاسی یەكسانكردووەتەوە، كە پێشتر تۆماریكردووە.

هەروەها هازارد ئەمساڵ نۆ گۆڵی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووە، كە ئەو ژمارەیە یەكەمە لەسەر ئاستی پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپاو پێش لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە كەوتووە، كە هەشت گۆڵی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووە.

هـ ـ ح