ئەنترمیلان بیر لەراهێنەرەكەی پێشووی دەكاتەوە

وەرزش

17/12/2018‌ 263 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتالی بیر لەراهێنەرەكەی پێشووی دەكاتەوە، دوای ئەوەی لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كرایە دەرەوە.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویكردەوە، كە یانەی ئەنتەرمیلان دەیەوێت خۆزێ‌ مۆرینیۆ بگەڕێنێتەوە بۆ ئەركی راهێنەرایەتی یانەكەی.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانە ئیتالییەكە دەیەوێت سوود لەو كێشانە ببینێت، لەنێوان خۆزێ‌ مۆرینیۆو ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتید هەیەو ئەو راهێنەرە بگەڕێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە یانەی ئەنتەرمیلان لەئەنجامەكانی لوچیانۆ سپالێتی راهێنەری رازی نییەو دەیەوێت لەپۆستەكەی دووریبخاتەوە.

هــ ـ ح