رۆناڵدۆ دان بەكێشەكانی یۆڤانتۆس دەنێت

وەرزش

17/12/2018‌ 484 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس دانی بەكێشەكانی یانەكەینا.

رۆناڵدۆ لەدوای یاری یانەی یۆڤانتۆس‌و تۆرینیۆ، دانی بەكێشەكانی یانەكەیدانا، كە لەخولی ئیتالی رووبەڕووی یەك بوونەوەو یارییەكەش بەئەنجامی گۆڵێك لەسودی خانمە پیرەكە كۆتایی هات.

رۆناڵدۆ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، لەو یارییەدا كێشەی زۆریان هەبووە، بەو هۆیەشەوە نەیانتوانیوە ئەنجامی باش تۆماربكەن.

یاریزانە پرتوگالییەكە ئەوەشی راگەیاندووە، كە راستە كێشەی زۆریان هەبووە لەو یارییەدا، بەڵام توانیویانە یارییەكە بەئەنجامی گۆڵێك بەرنەوە، كە ئەوەش بۆ ئەوان گرنگە.

هـ ـ ح