ئەساڵە لەڤیستڤاڵی ئەسكەندەرییە بەعەزییەكی سپییەوە دەركەوت

هەمەڕەنگ

17/12/2018‌ 562 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەساڵە نەسری، گۆرانیبێژی سوری، لەخولی 15ی ڤیستڤاڵی ئەسكەندەرییەی نێودەوڵەتی بۆ گۆرانی لەمیسر دەركەوت.

ڤیستڤاڵەكە بۆ ماوەی هەفتەیەكەو داهاتەكەی بۆ كاری خێرخوازی بەكاردەهێنرێت‌و لەكاتی بەشداریكردنیشی ئەساڵە لەو ڤیستڤاڵە بەعەزییەكی سپییەوە دەركەوت.

ئەساڵە لەو ڤیستڤاڵە چەند گۆرانییەك لەگەڵ گۆرانیبێژەكانی تر پێشكەش دەكات، كە ئەوەش وادەكات خەڵێكی زۆر بەشداری لەڤیستڤاڵەكەدا بكەن.