"رامــبــۆ" زۆرتــریــن گــەڕانــی لــە "گــوگــڵ" بــۆ كــراوە

جیهان

17/12/2018‌ 364 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خزمەتگوزاری ئامارەكان لەپێگەی گوگڵ "Google Trends"، ئەو هونەرمەندەی ئاشكراكرد، كە زۆرترین گەڕانی لەپێگەكە بۆ كراوە.

بەپێی لیستەكەی گوگڵ هونەرمەندی ناسراوی ئەمریكی سیلڤستەر ستالۆن (رامبۆ) زۆرترین گەڕانی بۆ كراوە لەساڵی 2018 و پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.

هەر بەپێی لیستەكە، لەدوای ستالۆن لۆگان پۆڵ، بێڵ كۆسبی، رۆزان بار، ئەلیسۆن ماك، لەپلەكانی دووەم‌و پلەكانی دواترن، كە زۆرترین گەڕانیان بۆ كراوە لەپێگەی گوگڵ.

هەروەها ناوی دافیدسۆن لەلیستەكەدا هەیەو گۆرانی بێژی ئەمریكیش ئاریانا گراندی یەكێكە لەو گۆرانیبێژانەی گەڕانێكی زۆری لەگوگڵ لەساڵی 2018 بۆ كراوە.

هـ ـ ح