نەخواردنی نانی بەیانی دوچاری نەخۆشی دڵ و دەمارت دەكات

sharpress.net

678 جار خوێندراوه‌ته‌وه

17/12/2018‌

شارپرێس:
بەپێی لێكۆڵینەوە نویەكان، كەسانی تەمەن 40 بۆ 50 ساڵ، كە عادەتی نەخواردنی نانی بەیانیانیان هەیە، زیاتر لە كەسانێك كە نانی بەیانیان بەڕێكوپێكی دەخۆن، تووشی نەخۆشیێەكانی دڵ و دەمار دەبن.

لێكۆڵەرانی زانكۆی "تافتس بۆستۆن"Tufts University" لەنوێترین لێكۆڵینەوەی خۆیان پەیوەندی نێوان نانی بەیانیان‌و تەندروستی باشتری دڵیان پێزانیوە.

ئەم لێكۆڵەرانە ئاماژە بەوە دەكەن كەسانێك، كە نانی بەیانیان دەخۆن، كەمتر دوچاری پلاتیلیتس لەدەمارە خوێنبەرەكانیاندا دەبن.

پلاتیلیتس (Platelets) ، كلسی چەوری، كەلسیۆم و مەوادی پێكهێنەری تر لەدەمارەكاندان، كە دەبنە هۆی توندتربوون‌و تەنگبوونی دەمارە خوێنبەرەكان، كە بەم حاڵەتەش ئاترواسكلروز، یان ڕەقبوونی خوێنبەرەكان دەوترێت، ڕەقبوونی خوێنبەرەكان دەتوانێت هێرشی دڵ، جەڵدەو كێشەكانیتریش بێت.

"خۆزێ پینالۆ" سەرپەرەشتی تیمی لێكۆڵینەوەكە، لەو بارەیەوە دەڵێت: تەنیا نەخواردنی نانی بەیانی هۆكاری پلاتیلیتس لە دەمارەكانی خوێندا نییە، بەڵكو هۆكار گەلێكی تریش دەتوانێت لەسەرهەڵدانی تووندنبوونی خوێنبەرەكاندا دەوری هەبێت.

بەوتەی ئەو لە زۆر كەسدا لابردنی ژەمی بەیانیان بەشێك لەخووە خراپەكانیەتی، بۆ نموونە ئەوان حەزیان بەخواردنی زیاتر لە ژەمەكانیتر دەبێت.

پینالۆ، لە بەردەوامیدا جەخت لەوە دەكاتەوە، لە سەروو هەموو ئەم هۆكارانەوە، لابردنی ژەمی خواردنی بەیانیان پێدەچێت كاریگەری لەسەر هۆرمۆنەكانی ڕێكخەری ئیشتیها، شەكرەی خوێن و ئەنسولین ببێت.
 
لێكۆڵینەوەكانی پێشووتریش نیشانیانداوە كەسانێك كەحەز بە خواردنی نانی بەیانیان دەكەن، كەمتر قەڵەوتر یان كەمتر تووشی شەكرە یان نەخۆشیێەكانی دڵ دەبنەوە.

ئەو توێژینەوەیە، كە لەسەر زیاتر لە 4000 گەورە تەمەنی نێوان 40تا 45ساڵ لە ئیسپانیادا ئەنجامدرا، بەمشێوەیە بوو، كە لە 3% ئەو كەسانەی هیچكات نانی بەیانیانیان نەخواردبوو و لەگەڵ لە 27%ی كەسانێك كە بەشێوازێكی ڕێكوپێك نانیان خواردبوو، خرانە ژێر چاودێری و دیراسەكردنەوە.

لێكۆڵەران لە ئەنجامدا بەوە گەیشتن، لە 75%ی كەسانێك كە نانی بەیانیانیان بە تێروپڕی دەخوارد، كەمتر تووشی نەخۆشییەكانی دەماری بوون، هەروەها بەئەنجامیتریش لەمبارەیەوە گەیشتن، كە لایەنگرانی خواردنی نانی بەیانیان لەڕوانكەی شێوازەكانی تری ژیانیان تەندروستتر‌بوون. بۆ نموونە، ئەوان میوە و سەوزەوات، خواردنە دەریاییەكان و گۆشتی كەم چەوری زیاتریان دەخوارد. كەمتر قەڵەو یان تووشی پەستانی خوێنی بەرز، شەكرە یان ڕێژەی كۆڵیستڕۆڵی ناتەندروست بوون.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved