نــەخــۆشــیــیــەكــانــی گــورچــیــلــە لـەپـیـاواندا كوشندەترە

sharpress.net

571 جار خوێندراوه‌ته‌وه

17/12/2018‌

شارپرێس:
لێكۆڵینەویەكی نوێ ئەوە دەردەخات نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە لەپیاواندا زیاتر لەژنان كێشەدارترە‌و مردنی بەدواوە دێت.

دكتۆر "ئانا ڕیكاردۆ" سەرپەرەشتی تیمی لێكۆڵینەوەیەك لەزانكۆی ئیلینۆیسی Illinois ی ئەمریكا، لەو بارەیەوە دەڵێت: ئێمە تێگەیشتین ژنان لە 17% كەمتر لە پیاوان ئەگەری كەموكوڕی گورچیلەو لە 31% كەمتر مەترسی مردنیان بەهۆی نەخۆشییە درێژخایەنەكانی گورچیلەوە هەیە.

نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە هێدی هێدی دەبێتە هۆی لەنێوچوونی كاركردنی گورچیلە، لەهەندێك لە نەخۆشەكانیشدا دەتوانێت كەموكوڕی گورچیلە، پێویستی بەدەیلیزە، شووشتنی گورچیلە بەبەردەوامی یان چاندنی گورچیلە ببێت.

لەو توێژینەوەیەدا نزیكەی 4000 هەزار نەخۆشی تووشبوو بەنەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە خرانە ژێر لێكۆڵینەوەوە. 

پاش بەدواداچوونی دۆخی ئەو كەسانە بۆ ماوەی حەوت ساڵ، دەركەوت كەموكوڕی گورچیلە لەپیاواندا لە 3.8% بوو، ڕێژەی مردنیش لە نێوان 3.6%و لە 2.6% بوو.

ڕیكاردۆ لەبارەی ئەنجامە بەدەستهاتووەكانەوە دەڵێت، ئەنجامی ئەم توێژینەوانە ئەوەی نیشاندا، هۆكاری بایلۆجی‌و فاكتۆرە فیزیۆلۆجییەكان پێدەچێت هۆكاری ئەم جیاوازی ڕەگەزییە لەتووشبووانی نەخۆشی دریژخایەنی گورچیلە بێت.

 لێكۆڵەران جەختیان لەسەر ئەوەیە، كە كەسانی تووشبوو بە نەخۆشی گورچیلە بەهەرحاڵ ڕێژەی مردنیان زیاتر بەرچاو دەكەوێت.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved