داوای دەركردنی باڵوێزی ئێران لەعێراق دەكرێت

عیراق

17/12/2018‌ 737 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میسال ئەلوسی پەرلەمانتاری پێشووی عێراقی، داوای دەركردنی ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لەبەغدا دەكات.

میسال ئەلوسی نامەیەكی ئاراستەی سەرۆكایەتی كۆمارو پەرلەمان‌و حكومەت كردووە، كە لەنامەیەكەی داوای دەركردنی ئیرەج مەسجی لەعێراق كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە ڤیدیۆیەك لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوەو تێدا دەردەكەوێت، كە ئیرەج مەسجدی لەئاهەنگی سەركەوتن بەسەر داعش لەبەغدا، لەو كاتەی داوای رێزگرتن لەشەهیدەكان دەگیرێت دەچێتە دەرەوەی هۆڵەكە، ئەوەش كاردانەوەی دروست كردووە.

هـ ـ ح