رۆڵی كلینتۆن‌و بۆش‌و ئۆباما لەهەرەسهێنانی سیستەمی جیهانی

جیهان

17/12/2018‌ 1484 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: حلمی رەسول رەزا
بەڵگەنامەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن روبەروبونەوەیەكی جیوسیاسی توند هەیە لە نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا و روسیا و پێدەچێ ئەم ململانێیە سەربكێشێ بۆ روبەروبونەوەی سەربازی راستەوخۆ لە نێوانیاندا، لە چوارچێوەی گۆرانكاری جیهانیدا پێدەچێ ئەمەریكا سەركردایەتی جیهان لەدەست بدات، هۆكاری ئەمەش تەنها سیاسەتی سەرۆكی ئەمەریكی دۆناڵد ترەمپ نیە، بەڵكو سیاسەتەكانی پێش خۆیەتی، كە رێگایان بۆ ترەمپ خۆشكردوە.

بەڵام " جیل دۆجیرتی" شارەزای كاروباری روسیا وای دەبینێ، ستراتیژیەتی ئێشتای ئەمەریكا بەرانبەر روسیا سەركەوتن بەدەست ناهێنێ، بە پێچەوانەوە دەبێتە مایەی زیاد بونی هێزی روسیا لە دەرەوەدا، " ستیڤن م. ولت" مامۆستای پەیوەندییە نێودەولەتیەكان لە زانكۆی هارفارد پێیی وایە رەگی ماندوبونەوەكانی ئێستای ئەمەریكا پێش ماوەیەكی دورودرێژ روێنراوە؛ پێش ئەوەی ترەمپ بێتە سەر گۆرەپانی سیاسی، و ئەمەی ئێستا ئەنجامی بریارەكانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكایە لەلایەن سەرۆكەكانی پێشویەوە، بیل كلینتۆن و جۆرج بۆشی كور و باراك ئۆباما.

دوجیرتی لە توێژینەوەیەكیدا لە گۆڤاری " زە ناشیۆنال ئەنتریست" ئاماژەی بەوە كردوە پاشەكشەیەكی زۆر هەیە لە وەدەسخستنی میكانیزمەكانی دیبلۆماسی؛ كە هاوكار بو لە چارەسەركردن بەبێ روودانی هیچ ململانێیەكی چەكداری لە ماوەی جەنگی سارددا، هەروەها گریمانەی ئەوەی سیستەمی تایبەت هەرەس بهێنێ بە سنوریك لە پیشبڕێكی خۆپڕچەك كردن .

ناوبراو جەخت لەوە دەكاتەوە كە روسیا تەنها دەوڵەتە توانای ئەوەی هەیە ئەمەریكا وێران بكات بە چەكی ئەتۆمی. سەرەرای ئەوەی شێوە و رێگای زۆری هەیە بۆ ئەوەی بتوانێ نائارامی لە ئەمەریكا دروست بكات، بە شێوەیەك توانی هۆكارەكانی تۆره كۆمەلایەتیەكان لە ساڵی 2016 دا بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی دیموكراتیەتی ئەمەریكا بنكۆڵ بكات لە رێگەی هەڵمەتی چەواشەكاریەوە.

دیارە هەلبژاردنەكانی ئەمەریكا خاڵی جومگەیی بوو كە زۆر لە چوارچێوە نێودەوڵەتیەكانی گۆری، هەرچەندە زۆربەی خوێندنەوەكان جەخت لەسەر سیاسەتەكانی ترەمپ دەكەنەوە، كەچی ستیڤن م. ولت دەگەرێتەوە بۆ دواوەو سەرۆكەكانی پێشوو بە بەرپرس دەزانێ، لە راپۆرتەكەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات و هیوا خواز بوە سیاسەتەكانی ئەمەریكا نەناسرایە لەلایەن جیهانەوە بەو شێوەیەی دەستی لە ئەفغانستان وەرداو و جەنگی عێراق و جەنگ لە دژی تیرۆر بەرپاكرد.

ولت دەلێ گومانی تێدا نیە ترمپ كەمێك لە بەرهەمی بوارەكانی دیموكراتی و مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا دەچنێتەوە لە بەهاكانی لیبراڵی كلاسیكیدا، و پێدەچێ هاوبەشەكانی دیموكراتەكانی ئەمەریكا پشتگوێ بخات و لەگەل سەركردە داپلۆسێنەرەكاندا باش بێت، بەڵام؛ هەڵەیە بە تاكە هۆكار ئەژمار بكرێت، یاخود گرنگترین، لەو ماندوبونەوە و شەلەقاندنی سیستەمەی ئەمەریكا رابەرایەتی دەكات.

ولت وای دەبینێ لەگەڵ یەكەم چركەی تاك چەمسەریدا و رەتكردنەوەی كەنارگیریدا، واشنتۆن دەتوانێ بە شێوەیەكی رێكخراو لەو ناوچانە داببڕێت، یاخود جێپەنجەی سەربازی كەم بكاتەوە، بەلام ئامادەیە كار لە ژمارەیەكی لە بوارە سەرەكیەكاندا بكات، ئەگەر پێویست بكات.

ئەم جۆرە جۆڵانانە هاوبەشە دەوڵەمەندەكانی ئەمەریكا ناچار دەكات زیاتر بەرپرسبن و بەرگەی كێشە ناوخۆییەكان بگرنە ئەستۆ، بەڵام ئەمەریكا تەنها چارەسەری پێویستیە ناوخۆییەكان دەكات. بەلام ئەم جێگرەوەیە وەك پێویست لە بازنە فەرمیەكاندا گفتوگۆی لەسەر نەكراوە. لە جیاتی ئەوەی هەردو حزبی دیموكراتی و كۆماریەكان لە پشتی ستراتیژیەتی بەرزە فرەوەن بۆ هەژمونی لیبراڵیەت، كە دەیەوێ بەهاكانی لیبرالی لە چوارچێوەیەكی فراواندا بڵاوبكاتەوە.

دەبینرێ شەرعیەت بەبەكارهێنانی هێزی ئەمەریكی دراوە بۆ لادانی دیكتاتۆرەكان و بلاوكردنەوەی دیموكراتیەت، و ژمارەیەكی زۆر لە ولاتان ناچاركراون ببنە دامەزراوەیەكی ئەمنی بەسەرۆكایەتی ئەمەریكا، بۆ ئەوەی بروایان پێ بهێنی كە باهۆزی پێشكەوتن لە بەرژەوەندییاندایە، بەڵام له گەل هاتنی ساڵی 2016دا ئەمەریكا زیاتر پایەند بو بە بەرگریكردن لە ژمارەیەك ولات؛ كە پێش ئەوە لە مێژوی ئەو وڵاتەدا روینەدابوو. پێدەچێ سەركردەكانی ئەمەریكا نیەتی باشیان هەبێت، بەلام ئەو ستراتیژیەتەی پەیرەوی لێدەكەن سەرنەكەوتوە. ئێستا پەیوەندیەكانی ئەمەریكا لەگەل چین و روسیا خراپترە لە كاتی هەبونی جەنگی سارد.

هەرچی كۆریای باكورو پاكستان و هیندە هەستان بە تاقیكردنەوەی چەكە ئەتۆمیەكانیان و فراوانكردنی كۆگا ئەتۆمیەكانیان، لەهەمان كاتدا ئێران تواناكانی زیادی كردو بوە وڵاتی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ساڵی 1993 و ئیستا وڵاتێكی خاوەن چەكی ئەتۆمیە.

دیموكراتیەت لە پاشەكشیەكی بەرچاودایە لەسەرجەم وڵاتانی جیهان، توندرەوەكان لە زۆربەی شوێنەكاندا چالاكن، یەكێتی ئەوروپا بەهۆی سودەكانی جیهانگیری ناهاوسەنگەوە كاردانەوەیەكی بەهێزی هەبو دژی سیستەمی ئابوری لیبراڵی؛ كە ئەمەریكا گەشەو برەوی پێ دەدات.