سوودەكانی "ئاوی شلەتێن" سەرسامت دەكات

sharpress.net

7391 جار خوێندراوه‌ته‌وه

17/12/2018‌

شارپرێس:
خواردنەوەی "ئاوی شلەتێن" لەسەر گەدەی بەتاڵ ئێجگار بەسوودە ، خۆزگە بتوانین ئەو زانیارییە بە هەموو مرۆڤێك بگەیەنین، چونكە جگە لە ئاین هیچ شتێكی دیكە لە تەندروستی جەستەمان گرنگتر نییە.

یەكێك لە دكتۆرەكانی پسپۆڕی دڵ دەڵێت: تكایە ئەوەی ئەو نامە ئەلەكترۆنییەی پێ دەگات، بیگەیەنێتە ئەوانەی دەیانناسێت، چونكە دەبێتە هۆی ڕزگاركردنی ژیانی مرۆڤ.

باوەڕ ناكەن كە چارەسەر بە ئاوی گەرم چەند نەخۆشی جۆراوجۆر چارەسەر دەكات،‌ تارادەیەك زۆرێك پێشینان ئاوی گەرمیان كردۆتە دەرمان بۆ نەخۆشیەكان ، لەم بارەیەشەوە یەكییەتی یابانی بۆ نەخۆشییەكان ئەم تاقیكردنەوە چارەسەرئامێزەی بە ئاوی گەرمی خستەڕوو كە ڕێژەی سەركەوتنەكەی 100% بۆ ئەم نەخۆشییانەی خوارەوە:

"سەریەشە، بەرزبوونەوە و نزمبوونەی پەستانی خوێن، كەمی ئاستی سرووشتی هیمۆگڵۆبین لە خوێندا، نەخۆشییە جومگەییەكان، ئیفلیجی، زۆرلێدانی دڵ، قەڵەوی، فێداری، سكچوون، هەوكردنی گەروو، ڕەبۆ، سیل، هەوكردنی پەردەی مێشك، هەر نەخۆشییەكی دیكەی پەیوەست بە ڕێڕەوی بۆرییەكانی میز،  ‌ترشەڵۆكی گەدە، هەوكردنی بەرگە گەدە، دۆسنتاریا، گیران و قەبزی، هەموو ئەو نەخۆشییانەی پەیوەستن بە چاو و لوت و قوڕگەوه، ڕێكنەبوونی سوڕی مانگانەی ژنان".

شێوازی چەرەسەر بە ئاوی شلەتێن:
- هەموو بەیانییەك زوو هەستە لەخەو ، 4 كوپ ئاوی شلەتێن لەسەر گەدەی بەتاڵ بخۆوە كە هەر كوپە ئاوێك (160) ملیگرام بێت، دەبێت ئاوەكە مەیلی گەرمی هەبێت، بەڵام نابێت ئەوەندە گەرم بێت زووبان بسوتێنێت، بەڵكو ئەبێت شلەتنێك بێت كە مەیلی گەرمی هەبێت.
- دوای خواردنەوەی ئاوەكە بۆ ماوەی 45 خولەك هیچ خواردن و شلەمەنییە‌ك مەخۆ و مەخۆرەوە.
- هیچ خواردن و خواردنەوەیەك مەخۆ و مەخۆرەوه ‌لە ماوەی دوو كاژێری دوای هەر ژەمێك.
 
ڕەنگە ئەوە ئەستەم بێت بۆ هەندێك كەس یان نەخۆش و بەساڵاچوان كە لە سەرەتادا4 كوپ ئاو لە یەك كاتدا بخۆنەوە، بۆیە دەگونجێ كەمتر لەو بڕە بخۆنەوە ‌ و ووردە ورودهش‌ زیادی بكەن، مەرجیشە ئەم كارە لە ماوەیەكی كورتی زەمەنیدا بگەیەنرێتە ئەنجام.

ئەنجامەكانی چارەسەر بە ئاوی شلەتێنی‌ مەیلەو گەرم ئەوەیان دەرخست كە دەتوانی لەو ماوەیەی لەبەرامبەر نەخۆشییەكان دیاریكراوە چارەسەری گرفتی نەخۆشییەكان بكات:
 - شەكرە لە 30 ڕۆژدا، بەرزبونەوەی پەستانی خوێن لە 30 رۆژدا ، گرفتەكانی گەدە لە 10 ڕۆژدا، شێرپەنجە بە هەموو جۆرەكانییەوە لە 9 مانگدا، سیل و هەوكردنی پەردەی مێشك لە 6 مانگدا، گیران و ترشەڵۆكی گەدە لە 10 ڕۆژدا، بۆرییەكانی میز و گورجیلە لە 10 ڕۆژدا، گرفتەكانی لووت و قوڕگ و گوێ لە 20 ڕۆژدا، گرفتەكانی سوڕی مانگانە لە 15 ڕۆژدا، گرفتەكانی دڵ بە هەموو جۆرەكانییەوە لە 30 رۆژدا، سەریەشە لە 3 ڕۆژدا ، كەمی ئاستی هیمۆگڵوبین لە خوێندا لە 30 ڕۆژدا، قەڵەوی لە 4 مانگدا، فێداری و ئیفلیجی لە 9 مانگدا، گرفتەكانی كۆئەندامی هەناسەدان لە 4 مانگدا.






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved