مەترسییەکانی خواردنی گۆشتی سوور

sharpress.net

1119 جار خوێندراوه‌ته‌وه

17/12/2018‌

شارپرێس:
ئەگەرچی گۆشتی سوور خۆڕاکێکی بەهێز و پڕ وزە بەهه‌ژمار دێت، بەڵام دەرخستنی مەترسییەکانی زیادە بەکارهێنانی ئەم مادە خۆراکییە ئاسان نییە، چونکە زۆربەی توێژینەوەکان لەبارەیەوە، شتگەلی جیاواز لە ئاماژەدان بەنەخۆشی، لە ئەگەری زۆرخواردن و زۆر بەکارهێنانی نیشاندەدەن.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لە کلینیکی کلیلیولند لە ئەمریکادا ئەنجامدراوە، لە جەستەی کەسانێک کە لە بڕێکی زیاتر گۆشتی سوور سوودیان بینیوە، ماددەیەکی کیمیاوی بەناوی TAMO بەرهەمدێت، بوونی بڕێکی زۆر لەم مادە کیمیاوییە لە خوێندا، کەسەکە تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار لە نموونە هێرشەکانی دڵ و جەڵدە مێشک دەکات.

بەوتەی پزیشکانی ئەمریکا لە خوێنی کەسانێک کە خۆراکی گیایی دەخۆن و بەکاری دێنن، ئاستێکی نزمتر لە مادەی کیمیاوی TAMO بوونی هەیە، ئەم بابەتە دەتوانێت یەکێک لەو فاکتۆرانە بێت کە پیشاندەری ئەوەیە بۆچیی خۆراکی گیایی، مەترسیی مردن لە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکەنەوە.

هەروەها ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی دیكه‌ دەریدەخات، بەکارهێنانی ڕۆژانەی 99غەرام گۆشتی سوور و 51 گرام جۆری پاڵاوتەکراوی ئەو، زیادبوونی لە 19%و 51%ی مەترسیی تووشبوون بە  شەکرە لە کەسەکاندا زیاد دەکات، جگە لەمە خواردنی پڕ بەرهەمە ئاژەڵییەکان ژمارەی تووشبووانی قەڵەوی و شەکرەی لە ئەمریکادا بەدوادا بووە.

لەلایەکی دیكه‌وه‌ گۆشتی سوور یەکێک لە سەرەکیترین سەرچاوەکانی چەوری تێروپڕ(saturare) لە خواردنی ئاسایی ئەمریکییەکانەو  تا ئەو جێگایەی کە دەزانین، بەکارهێنانی زۆری ئەمجۆرە چەورییە ئاستی کۆڵیستڕۆڵی خوێن زیاتر دەکات، کە ئەمەش هەڕەشەیەک بۆ تەندروستی دڵە.
 
بەپێی ڕاپۆرتێکی میدیکاڵ دەیلی، هەروەها بەپێی بەڵگەی بەردەستی ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی WHO گۆشتی سور لە ڕیزی کەرەستە خواردەمەنییە شێرپەنجە هێنەرەکان لە ئەگەری زۆر بەکارهێنانیدا دانراوە. 

لەکاتێکدا لە هەندێک دیراسەی دیكه‌دا لە پەیوەندی بەکارهێنانی گۆشتی سوور و مەترسیی تووشبوون‌ بە شێڕپەنجەی پەنکریاس و پڕۆستات جەخت لێوە کراوەتەوە، ئەم ڕێکخراوە هەروەها ڕایگەیاندووە، کە بەکارهێنانی گۆشتی سوور زۆرترین کاریگەری لەسەر شێرپەنجەی ڕێخۆڵەدا هەیە،

لەگەڵ ئەمانەشدا دەکرێت هۆکار و فاکتۆرەکانیتریش لەمبارەیەوە  لەڕوانگەدا دابنێین، کە ئەم هۆکارانە لە کێشی خوارووی جەستەوە بگرە تا شێوازی لێنان و شێوەی بەکارهێنانی ئەویش دەگرێتەوە.
ه.م





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved