بەم هەنگاوە تەندروستانە لە مردن مەترسن

sharpress.net

762 جار خوێندراوه‌ته‌وه

17/12/2018‌

شارپرێس:
پیری قۆناغێکی ژیانە کەقۆناغێک یەکێک لە هیواکانی خەڵک بووە و بۆیە دەیانوت، "پیروخەڕۆ بیت" بەڵام ئێستا قۆناغیکە کە پێش لەوەی کە قۆناغەکەی بگات، کرێمی دژە لۆچی، خواردنەوەی گەنجکردنەوە و هۆشیاری زەین و .... زووتر لەکاتی هاتنی مەوعیدی هاتنی ئەو ئاماژەی دەردەخەن و کەسانێک کە لەم قۆناغە دەترسن،  مشتەری دەرەجە یەکی ئەم خواردنەوە و کرێمانەن، لەکاتێکدا کە دەتوانرێت بە ڕێکاری دروسەت لەم قۆناغە چێژ ببرێت.

تەمەنتان بخەنە پەراوێزەوە

تەمەن و ساڵ هیچ بایەخێکی نییە و شتێک نییە جگە لە ژمارەیەک! گرنگ نییه 20ساڵ بن یان40ساڵ یان80ساڵە. تەمەن وساڵ کەسایەتی ئێوە دیاری ناکات و  و زۆر شتگەلی گرنگیتر بوونی هەیە کە کەسایەتی ئێوە پێکدێنێت، وەکوو ڕەفتارتان، هەوڵتان، ئامانجەکانی ئێوە و تەواوی ئەو شتانەی کە لە کونتڕۆڵی‌ ئێوەیە، وەکوو شێوازی بیرکردنەوە و هەنگاوەکانتان.

کۆبوونەوەی هاوڕێیانەتان بەربڵاوتربکەنەوە

هەرچیەک تەمەنمان دەچێتە سەرەوە، ئەم مەسەلە کە لانیکەم بۆ یەک نەفەر گرنگ بین و لەگەڵ ئەودا هەستی پەیوەندێتی قووڵمان هەبێت، گرنگی زیاتر دەبێت، ئەم کەسانە چ لە خێزان و چ هاوڕێیانتان بن، ئەگەر بەشێوازێکی بەردەوام لەگەڵ ئەواندا لە پەیوەندیدا بن، بەردەوام بۆ ئەوان تەلەفون ‌بکەن و لەگەڵ ئەواندا بچنە دەرەوە، چیدی بۆ ئەوان ئەوە گرنگ نابێت کە ڕواڵەتتان چ شێواز و شکڵێکی هەیە، بەڵکوو ئەوەی کە لە قووڵایی وجودی ئێوەدایە، بۆ ئەوان گرنگی پەیدا دەکات.

لە نەخۆشکەوتن مەترسن

هەموو ئێمە دەزانین کە بەدواداچوونی خواردنی تەندروست لە نێوان هەموو گروپە خواردنەکان جەستەمانی بەهێز کردووە و لە سەرهەڵدانی نەخۆشییەکان ڕێگری دەکات. وەرزشی شیاو و ڕێکوپێکیش لە ڕوانگەی جەستەیی و هەم فیکریەوە بە ئێمە وزە دەدات، بەڵام هەوڵنەدەن بەدوای تەندروستی هەمیشەیی زۆرباشی خۆتان بن یان لە نەخۆشکەوتن بترسن.

ئاگاتان لە هۆش و زاکیرەتان بێت

خوێندنەوە و گوێگرتن لە قسەی خەڵکی یارمەتی ئێوە دەدات، ئاشنای ڕاوبۆچوونی جۆاڕوجۆر بن، لە ئاوا هەلومەرجێکدا ژیانی دەروونی ئێمە بەهێز دەبێت و  ڕابردوومان باشتر تێدەگەین و پیرێتیش هیچ کاریگەرییەکی بەم هەنگاوە لە ئێمەدا نابێت.

لێهاتووییتان بەهێز بکەن

بە پەیوەندی دروستکردن لەگەڵ جوانییەکانی ژیاندا هێزی لێهاتوویی و دروستکردنی شتی تازە و دۆزینەوەی ڕێگا چارەی تازە لە خۆماندا تاقیبکەینەوە. چ لە هونەری کارکردندا بێت چ لە باخەوانی کردن، داربڕین یان لە پەیوەندییەکانماندا هەستدەکەین شتێکی بەهێزتر ئێمە پڕ دەکات و لە بیر و زەینماندا تێدەپەڕێت و جیهان و خۆمان دەوڵەمەندتر و جوانتر دەکات

لە سروشت چێژ‌ببەن

سروشت هەمیشە یارمەتیمان دەدات هەستێکی باشترمان هەبێت. کاتێک بەڕێگادا دەچن، کێوماڵ دەکەن یان لە کەناری دەریادا پشوودەدەن، هەناسەیەکی قووڵ هەڵبمژن و بیر لە جوانی دارستانەکان، کێوەکان و دەریاکان بکەنەوە، بەتێپەڕینی ساڵان ئاوا پەیوەندییەک لەگەڵ سروشتدا هەستی پەیوەندیکردن لەگەڵ شتێکی هەمیشە ماوە و جادۆیی و ئاسوودەبەخش بە ئێمە دەدات.

میراتیتان جێبهێڵن

کاتێک بیر لەمە دەکەنەوە کە چۆن دەتوانین بەباشترین شێواز کاتمان تێپەڕێنین، ئەوەی کە پاش مردن دەمێنێتەوە، بایەخێکی زۆر بۆمان پەیدا دەکات. لەبەر ئەمە باشترە  زۆرترین کاتمان لەگەڵ منداڵاندا تێپەڕێنین و تا دەتوانین لەگەڵ ئەواند خۆش بین. بەمکارە باشێتی دەرونمان لەواندا ڕەگ دادەکوتێت و ئەوانیش تا کۆتایی تەمەن لەگەڵ ئەودا دەژین.
ه.م







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved