شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكی پێشووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمدا پۆستێكی باڵای پێده‌درێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌تووه مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری پێشووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه وازهێنانی خۆی له‌بزوتنه‌وه‌كه ڕاگه‌یاندووه، له‌كابینه‌ی نۆ-ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته سه‌رۆكی ده‌سته‌ی (په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌غدا).
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه تایبه‌ت به‌شارپرێسی وت، ده‌سته‌كه له‌كابینه‌ی نۆدا دروستده‌كرێت‌و سه‌رۆكی ده‌سته‌كه ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیر، یاخود بریكاری وه‌زیری ده‌بێت‌و كاری ده‌سته‌كه بریتییه له ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا.
مه‌سعود حه‌یده‌ر له‌خولی ڕابردووی په‌رله‌مانی عێراق په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو، به‌ڵام وازهێنانی خۆی له‌بزوتنه‌وه‌كه ڕاگه‌یاند، دواتر له‌زۆرێك له‌سه‌ردانه‌كانی شانده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌غدا ئه‌ندامی شانده‌كان ده‌بوو.
له‌دواین سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی بۆ به‌غدا، مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی شاندی پارتی بوو، پاش سه‌ردانه‌كه‌ش ناوبراو مه‌سعود بارزانی به "مه‌رجه‌عی كورد" ناوبرد.
ڕ . ج