شارپرێس:
پادشای سعودییه ده‌ڵێ، وڵاته‌كه‌ی هیواداره عێراق له‌پێگه به‌هێزه‌كه‌ی پێشوویدا ببینێته‌وه.
له‌میانی سه‌ردانی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ سعودییه، حه‌لبوسی له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، پادشای سعودییه كۆبوه‌وه‌و شا سه‌لمانی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندووه، هیواداره عێراق پێگه كاریگه‌ره‌كه‌ی خۆی له‌ناوچه‌كه به‌ده‌ستبهێنێته‌وه.
شا سه‌لمان پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌ل‌و حكومه‌تی عێراق له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دووپاتكردوه‌ته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوایكردوه، سعودییه ڕۆڵی خۆی وه‌ك وڵاتێكی دراوسێ، له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ڕزگاركراوه‌كانی عێراق ببینێت.
ڕ . ج