شارپرێس:
سه‌رۆك كۆماری عێراق بڕیاری پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی زه‌وییه كشتوكاڵه‌كانی پارێزگاكه ڕاده‌گرێت.
به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه واژۆی فائق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراقی له‌سه‌ره، له‌سه‌ر بڕیاری به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی كه‌ركوك له‌سه‌ر عه‌ره‌به هاورده‌كانی كه‌ركوك.
مه‌ریوان نادر، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌میدیای حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، پاش سه‌ردانێكیان بۆ ناحیه‌ی له‌یلان، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه پێی ڕاگه‌یاندوون نوێنه‌رانی سه‌رۆك كۆمار و ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق سه‌ردانی شاری كه‌ركوكیان كردوه، به ڕاكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌تیان ڕاگه‌یاندووه، كه بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان ڕابگرێت.
ڕ . ج