باوكی میگان ماركڵ داوایەك ئاراستەی خانەوادەی شاهانەیی بەریتانیا دەكات

جیهان

18/12/2018‌ 1024 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
باوكی میگان ماركڵی هاوسەری شازادە هاری بەریتانیا، داوایەكی ئاراستەی خانەوادەی شاهانەیی وڵاتەكە كرد.

تۆماس ماركڵی باوكی میگان لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی كەناڵی (ئای.تی.ڤی) داوای لەخانەوادەی شاهانەیی كرد، كێشەكانی لەگەڵ كچەكەی بۆ چارەسەر بكەن.

ئەو داواكای ئاراستەی شاژنە ئەلیزابێس‌و خانەوادەی شاهانەیی كردووە، بەوەی هەستن بەئەركی چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ مێگان، كە ماوەیەكە كێشە لەنێوانیان هەیە.

تۆماس ماركڵ كە تەمەنی 73 ساڵە ئەوەی راگەیاندووە، كە پیۆیستە هەموو هاوكارییەك بكرێت، بۆ ئەوەی كێشەكانی لەگەڵ كچەكەی چارەسەر بكرێت، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری كێشەكانی بخاتەڕوو.

هـ ـ ح