شاجوانی ئەمریكا لەسەر ڤیدیۆكەی داوای لێبوردن لەجیهان دەكات

هەمەڕەنگ

18/12/2018‌ 788 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاجوانی ئەمریكا بۆ ساڵی 2018 لەسەر ئەو ڤیدیۆیەی بڵاویكردەوەو كاردانەوەی دروست كرد، داوای لێبوردنی لەجیهان كرد.

ڤیدیۆكەی سارە رۆز سامرز لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەوە، كە لەمەراسیمی دیاریكردنی شاجوانی گەردوون تۆماركرابوو، ئەوەش لەبانكۆكی پایتەختی تایلەند.

لەڤیدیۆكەدا شاجوانی ئەمریكا گاڵتە بەشاجوانی ڤێتنام هۆ هین نیا دەكات، بەهۆی ئەوەی ئەو شاجوانە بەباشی زمانی ئینگلیزی نازانێت.

هەروەها سارە  گاڵتە بەشاجوانی كۆمبۆدیا ریرن سیرات دەكات‌و بەوەی ئەویش قسەكردنی بەزمانی ئینگلیزی باش نییە، ئەوەش كاردانەوەی زۆری لەسەر ئاستی جیهان دروستكردو ئەو شاجوانەیان بەرەگەز پەرست ناساند.

هـ ـ ح