ئەو كچە شۆخە فلپینییەی بووە شاجوانی گەردوونی 2018

هەمەڕەنگ

18/12/2018‌ 705 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كچە گەنجی فلپینی، كاتریۆنا گرای 24 ساڵ وەك شاجوانی گەردوونی ساڵی 2018 لەتایلەند دیاریكرا.

گرای لەرێكخراوی " Love Yourself" بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كەمی بەرگری "ئایدز" كار دەكات، ئەمە جگە لەكاركردن لەرێكخراوی "Young Focus".

ئەو كچە فلپینییە لە باوكێكی سكۆتلەندی‌و دایكێكی فلپینی لەئوسترالیا لەدایك بووەو دواتر چووەتە مڵاتی كایكی لەتەمەنی 18 ساڵی.

كاتریونا لەزانكۆی بۆستنی ئەمریكا بیرۆكەی مۆسقاو گۆرانی خوێندووەو بەو هۆیەشەوە كاری هونەری گۆرانیوتن دەكات‌و كتێبێكی تایبەت بەمۆسقای هەیە.

شاجوانە نوێیەكەی گەردوون، لەوڵاتەكەی خۆی چەندین كاری خێرخوازی بۆ خەڵكی هەژار كردووەو بڕیارە لەمەولاش زیاتر لەبواری خێرخوازی كار بكات.

هـ ـ ح