ڤیدیۆ.. كۆمپانیای "Puma" پێڵاوێكی زیرەك دروست دەكات

جیهان

18/12/2018‌ 1723 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "Puma"ی ئەمریكی پێڵاوی "RS-100"ی وەرزشی دروست كرد، كە پێڵاوێكی زیرەكە.

ئەو پێڵاوە بەسیستەمێكی ئەلیكترۆنی پێشكەوتوو كاردەكات‌و سەرجەم جوڵەو خێراییەكانی ئەو كەسە تۆماردەكات، لەپێی دەكات.

پێڵاوەكە لەرێگەی بەستەری "USB" دەبەسرێت لەمۆبایلە زیرەكەكان‌و هەموو زانیارییەكان دەگەیەنێت، كە هەر لەو رێگەیەشەوە باترییەكەی شەحن دەكرێتەوە.

كۆمپانیای "Puma" لەرێگەی ئینتەرنێـتە لە 13 ی ئەم مانگەوە دەستی بەفرۆشتنی كردووەو خراوەتە بازاڕەكانی بەرلین‌و لەندەن‌و تۆۆكیۆ.

هـ ـ ح