كـۆریـیـەكـان مـاسـكەكـەی كـیـم جـۆنـگ ئـۆن دەكـڕن

جیهان

18/12/2018‌ 616 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خەڵكی كۆریای باشوور ئەو ماسكە دەكڕن، كە هاوشێوەی دەموچاوی كیم جۆنگ ئۆنی سەرۆكی كۆریای باكوور دروست كراوە.

خەڵكی كۆریا پێش سەردانەكەی كیم ئۆن جۆنگ بۆ سیئۆلی پایتەخت، دەموچاوی ئەو سەركردەیەی كۆریای باكوور دەكڕن، كە بڕیارە بەم نزیكانە ئەو سەردانە ئەنجامبدات.

ئامانج لەكڕینی ئەو ماسكەی سەرۆكی كۆریای باكوور بۆ ئەوەیە پشتگیری بۆ لەناوبردنی چەكە ئەتۆمییەكانی پیۆنگیان كۆبكەنەوەو لەو چوارچێوەیەشدا رێككەوتنی هەردوو كۆریا سەربگرێت.

لەئێستادا بەهۆی خواستی زۆر لەسەر ماسكەكەی كیم جۆنگ ئۆن نرخەكەی بۆ 2.80 جونەی ئیستەرلینی بەرزبووەتەوەو ئەگەریش هەیە نرخەكەی زیاتر بەرزبێتەوە.

هـ ـ ح