لەگەڵ هەڕەشەكانی توركیا ئەمریكا ژمارەی هێزەكانی لەرۆژئاوای كوردستان زیاددەكات

sharpress.net

1676 جار خوێندراوه‌ته‌وه

18/12/2018‌

شارپرێس:
بەپێی چالاكوانە سورییەكان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەسەرۆكایەتی ئەمریكا هێزەكانیان لەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان زیاد كردووە.

زیادكردنی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان لەكاتێكدایە، كە توركیا چەند رۆژێكە هەڕەشەی هێرشكردنە سەر ئەو ناوچانە دەكات، كە بەدەست یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگەوەیە.

هاوكات دوای ئەو هەڕەشانە روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 150 بارهەڵگر لەچەك‌و تەقەمەنی رەوانەی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان كردووە، كە لەو ناوچانە شەڕی داعش دەكرێت.

ئەمریكا لە ساڵی 2014وە هاوكاری یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە لەرۆژئاوای كوردستان بۆ شەڕی داعش دەكات، كە توركیا بەو هاوكارییانە ناڕازییەو چەندین جار نیگەرانییەكانی گەیاندووە بەواشنتۆن.

هــ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved