پەرلەمانی عێراق دەیەوێت رووبەڕووی بۆردومانەكانی توركیا ببێتەوە

عیراق

18/12/2018‌ 546 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانی عێراق دەیەوێت رووبەڕووی ئەو بۆردومانانەی سوپای توركیا ببێتەوە، كە رۆژانە دەیكاتە سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.

پەرلەمانی عێراق دەیەوێت لەرێگەی فشارخستنە سەر حكومەت رووبەڕووی بۆردومانەكانی توركیا ببێتەوە بۆ ئەوەش دەستی بەچەند هەوڵێك كردووە.

هەوڵەكانی پەرلەمانی خۆی لەوەدا دەبینێتەوە، كە دەبێت حكومەتی عێراق هەڵوێستی هەبێت‌و بەفەرمی داوا لەحكومەتی توركیا بكات ئەو بۆردومانانە رابگرێت، بەپێچەوانەوە هەڵوێستی تری هەبێت.

پەرلەمانەكە داواشی لەحكومەتی عێراق كردووە، ئەگەر توركیا بەردەوامبێت لەبۆردومانەكانی، بەبیانووی پێشیڵكردنی سەروەری عێراق‌و بەزاندنی سنوورەكەی لەئەنجوومەنی ئاسایش سكاڵا لەسەر حكومەتی ئەنقەرە تۆماربكات.

سوپای توركیا بەبیانووی بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە رۆژانە بۆردومانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، كە ئەوەش زیانی زۆری بەدواوە هاتووە.

هـ ـ ح