گەشەی ئابووری نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان زیاتر نزمدەكاتەوە

جیهان

18/12/2018‌ 311 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان زیاتر نزمبووەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو مەترسییانەی لەسەر گەشەی ئابووری هەیە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 67 سەنت بەرێژەی 1.11% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی 59.61 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 1.32 دۆلار بەرێژەی 2.58% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 49.88 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت بۆ كەمترین ئاستی ئەیلوولی 2017 ناجێگیری لەبازاڕەكانی جیهان دروست كردووەو ئەگەریش هەیە نرخەكەی زیاتر دابەزێت.

هـ ـ ح