خەلیل سەركانی: گۆڕان تەسلیمی ئیرادەی خەڵك نابێت

کوردستان

18/12/2018‌ 2203 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خەلیل سەركانی ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: هەموو كەس حەزی بەدەسەڵاتەو حەز دەكات ببێت بە "مەسئول" سیاسەت بۆ ئەوە دەكرێت تا دەسەڵات بگیرێتە دەست، بەڵام خۆ بزووتنەوەكە "تەسلیمی" ئیرادەی خەڵك نابێت، بزوتنەوەكە كێی پێی باشبوو ئەوەكاندید دەكات. 

خەلیل سەركانی دەشڵێت: ناكرێت بچێت ماڵ بەماڵ بگەڕێین ڕاپرسی بكەین بڵێین بەشدار بین لە حكومەت یا نا؟ سیاسەت ئاوا ناكرێت، "كاكە خۆ دار و بەرد نین ئێمە خەڵكی لە دورەوە قسەدەكات نازانێت چ فشارێكمان لەسەرە؟". 

لەبارەی كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سەرۆكی حكومەت‌و هەرێم ئەو دەڵێت: "هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی دوو كەسایەتی زۆر جیاوازن ئەوەیان هەر قسەی لەسەر ناكرێت، ئەدای ئیشكردنی هەردوكیان دیاربوو، نێچیرڤان بارزانی كاری ئیداری بوو وە كابرایەكی موجامیل بوو، بەڵام مەسرور بارزانی بەرپرسی دەزگایەكی ئەمنی بوو داخراوتر بوو، ڕەنگە جدی تر بوبێت لەكاركردن و بەڕێوەبردنی كارەكەی پێشبینی دەكەم لە حكومەتیشدا وا جدی بێت، چونكە لە دەزگای پاراستن-دا جدی بوو، هەرچەندە ئەو دەزگا ئەمنیانە خەڵك لێیان ڕازی نییە خەڵك دەكوژن و ئیعدام دەكرێت خۆ ئەوە لەكوردستان وانییە لەهەموو دنیا ئیشی ئەو دەزگایانە وایە، واتە مەسرور بارزانی توانیبوی بەجدی كار لەو دەزگایە بكات و دەزگاكەی كۆنترۆڵ كردبوو هیوادارم لەحكومەتیش واجدی بێت، بەڵام ئیتر نازانین با چاوەڕێ بكەین وەڵامی ئەوە پرسیارە بۆ دواتر دەمێنێتەوە.

هەروەها دەڵێت: نێچیرڤان بارزانی: "نەوەڵا هیچ جدی نەبووە، لەبەڕێوەبردنی حكومەت ئەگەر جدی بوایە دۆخی كارەبا و هەر لەسلێمانی تا كەلار بڕۆ ڕێگاوبان ببینە ژیانی خەڵك ببینە هەموی دەر ئەنجامی كابینە شكستخواردوەكەی ئەوە.

ئەوەش دەڵێت: "خۆ ئەگەر پارتی ئەمجارە جدی نەبێت ئەوا ئەو سیقەیەی هەیانە لای خەڵك لەدەستی دەدەن، ئەوان كابینەكە پێكدەهێنن بە پلەی یەكەم شكستەكە بۆ ئەوان دەبێت".

لەبارەی بەشداری یەكێتی‌و هەڵوێستیان لەسەر بەشداری گۆڕان ئەو بەرپرسەی گۆڕان دەڵێت: "ڕەنگە یەكێتی پێیان ناخۆش بێت ئێمە بەشداری حكومەت بكەین، لەكاتێكدا ئێمە دوژمنی یەكێتی بكەین، خۆزگە ئەو دەساڵەی كاك مەسعود هەرێم بوو بیتوانیایە وا مامەڵەی بكردایە دور لەبیری تەسكی حیزبی، كە ببوایە ماندێلای كورد و هەمومان وێنەكەیمان بەیەخەماندا هەڵواسیایە".

هـ ـ ح