زیاتر لە 90% لیبییەكان رازین یەیف ئیسلام قەزافی ببێت بەسەرۆكی وڵات

جیهان

18/12/2018‌ 3287 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بزووتنەوەی "ماندیلا لیبیا" ئەنجامی راپرسییەكی بڵاوكردەوە، كە تایبەتە بەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لیبیا.

بەپێی ئەنجامی راپرسییەكەی بزووتنەوەی "ماندیلا لیبیا" زیاتر لە 90% بەشداربوانی راپرسییەكە، رازین سەیف ئیسلام، كوڕی موعەمەر قەزافی سەرۆكی پێشووتری لیبیا ببێتە سەرۆكی وڵاتەكەیان.

پرسیارەكە بەشێوەیەك بووە، كە ئایا تۆ رازیت ئەندازیار سەیف ئیسلام ببێت بەسەرۆكی لیبیاو كار لەئاوەدانكردنەوەی گێڕانەوەی ئارامی بكات؟ لەوەڵامدا زیاتر 90% بە بە بەڵی وەڵامیانداوەتەوە.

لەراپرسییەكەدا 71065 كەس بەشدارییان كردووەو رێژەی 91.64 % بە بەڵێ‌ بەرژەوەندی سەیف دەنگیانداوەو 8.36% بەنەخێر دەنگیداوە.

هـ ـ ح