توركیا هەڕەشەی هێرشكردنە سەر شنگال دەكاتەوە

کوردستان

18/12/2018‌ 1053 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خولوسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا، هەڕەشەی هێرشكردنە سەر شنگالی كردەوەو  رایگەیاند، هەرگیز رێگە نادرێت شنگال ببێتە قەندیلێكی نوێ.

خلوسی ئاكار راشیگەیاند "چاوەڕوانییمان لە حكومەتی عێراق ئەوەیە، كە هاریكاریی لەگەڵ ئێمەدا ئەنجامبدات بۆ ئەوەی كۆتایی بەبوونی پەكەكە بهێنرێت لەسەر خاكی ئەو وڵاتە، بە گرنگییەوە دەمەوێت ئەوە بڵێم، كە ئێمە رێز لە یەكپارچەیی خاكی عێراق، سوریا و سەرجەم دراوسێیەكانمان دەگرین، بەڵام لە پێناو ئاسایشی وڵات و گەلەكەماندا، تا ئەو كاتەی پەكەكە لەو شوێنانەی بوونیان هەیە بە تەواوەتی پاكدەكرێنەوە، ئۆپەراسیۆنەكانمان درێژەیان دەبێت".

وەزیری بەرگریی توركیا هەروەها رایگەیاند ""لەوچوارچێوەیەدا، رۆژی ١٣ی كانوونی یەكەمی ٢٠١٨ ئۆپەراسیۆن بۆ سەر شنگال و چیای قەرەچووغ لەباكووری عێراق ئەنجامدراوە، كە لە لایەن پەكەكە وەك بنكە بەكاردەهێنرێت".

ئەوەشی راگەیاند "وەك هەمیشە لە میانی ئەم ئۆپەراسیۆنەشدا، هەموو هەستیارییەك نیشاندراوە بۆ ئەوەی خەڵكی مەدەنی و ژینگە زیانی بەرنەكەوێت. هەرگیز رێگە نادرێت شنگال ببێتە قەندیلێكی نوێ".

هـ ـ ح