شارپرێس:
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ئاشكرایكرد، سوپای عێراق له‌به‌غدای پایته‌خت ده‌كشێته‌وه.
فه‌ریق ڕوكن جه‌لیل ڕه‌بیعی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ڕایگه‌یاند، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه بۆ كشانه‌وه سوپا له‌نێو شاری به‌غدا، ئێستاش ئه‌وان چاوه‌رێی فه‌رمانی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران‌و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقن.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا وتیشی:"له‌شوێنی سوپای عێراق، ڕۆڵ ده‌درێت به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پۆلیس، بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی پایته‌خت".
به‌وته‌ی فه‌رمانده عێراقیه‌كه، ئێستا نزیكه‌ی 120 هه‌زار كامێرای چاودێریی له‌نێو شاری به‌غدا بوونی هه‌یه، كه كامێرا‌كان ده‌توانن شوێنی خاڵی پشكنین‌و دیواره كۆنكرێتییه‌كان بگرنه‌وه.
پاش هه‌ڕه‌شه‌كانی چه‌كدارانی داعش بۆ هێرشكردنه سه‌ر شاری به‌غدا، سوپای عێراق له‌پایته‌خت بڵاوه‌ی پێكرا‌و له‌زۆر شوێنی شاره‌كه خاڵی پشكنینیان دانا.
ڕ . ج