هەنار و تایبەتمەندییە سەرسوڕهێنەرەکانی

sharpress.net

1213 جار خوێندراوه‌ته‌وه

18/12/2018‌

شارپرێس:
یەک هەنار لە٤٠% پێویستى ڕۆژانەى کەسێک بە فیتامینىC دابیندەکات.
هەروەها هەنار سەرچاوەیەکى پڕ لە ئەسید فولیک و ئەنتى ئۆکسیدانە.

پێکهاتە کیمیاوییەکانى هەنار                                                                           
بەشە جیاوازەکانى درەختى هەنار بەتایبەت پێستى ڕەگ و چڵەکانى هەنار خاوەن نزیکەى لە٢٠% تانەن و ترشی یونى کوتانیک Punicotaniv acidن، توێکڵى درەختى هەنار ماددەیەکى تری سوودبەخش بەناوى Pelletierinتیدایە.

لە ١٠٠ غەرام دنکە هەناردا ئەم مەواد و پێکهاتانەى خوارەوە بوونى هەیە.

وزە/ ٣٨کەلۆری
ئاو / ٨٢غەرام
پڕۆتین- ٠/٤ غەرام
چەورى / ٣غەرام
پێکهاتەنى نیشاستەیی/ ١٠غەرام
کەلسیۆم/ ٤غەرام
سۆدیۆم/ ٣میلیغەرام
پتاسیۆم/ ٢٦٠ میلیغەرام
ئاسن- ٠/٥
ڤیتامینى B1 وB2/  -B3٢و٣%میلیغەرام
ڤیتامینى C/ ٤میلیغەرام
 
                   تایبەتمەندییە دەرمانییەکانى هەنار
لەڕوانگەى پزیشکى کۆنەوە هەنار سارد، ئاوى هەنار سارد و پێستى ئەو سارد و وشکە. پێستى ڕەگى درەختى هەنار لە بەشەکانیتری ئەم درەختە جیاوازترە.

بۆ بەکارهێنانى دەرمانى هەنار، لە گوڵ، گەڵا، توێکڵی دارەکە، توێکڵی ڕەگ و دەنکى هەنار سوود لێدەبینرێت و بەگشتیش دەتوانین بەمشێوەیەى خوارەوە ئاماژەیان پێبکەین.

١- هەنار شیرین و میز هێنەرە.
٢-ئاوى هەنارى شیرین بۆ نەخۆشییەکانى بۆرییەکانى میزەڕۆ سوودبەخشە.
٣-تەڕەشوحى زراو زیاتر دەکات.
٥-ئاوى هەنار سکچوون لادەبات.
٦-ئەگەر هەنار لەگەڵ هەنگویندا تێکەڵ بکەن و هەموو ڕۆژێک چەند قەترەیەکى ئەو لە لووتدا بچەکێنیت، لە گەشەى پولیپPolyp لە لووتدا ڕێگریدەکەن.
٧-خوێن دروستکەرە
٨-خوێن پاڵفتە دەکات
٩-بۆ بەساڵاچووان باشترین دەرمان بۆ بەهێزکردنى گورچیلەکانە.
١٠-ئاوى هەنار فێنککەرەوەیە.
١١-. ڕەنگى پێست جوانتر دەکات.
١٢- ژێیەکان دەکاتەوە و دەنگ گیران لادەبات.
١٣- بۆ زیادکردنى کێش هەنار بخۆن.
١٤-ئاوى هەنار بەهێزکەرەوەى دڵ و گەدەیە.

          تایبەتمەندی بەشەکانیتری دارى هەنار

١- کوڵاندنى توێکڵی ڕەگى درەختى هەنار کرمى گەدە و ڕیخۆڵە لەنێو دەبات.
٢-کوڵاندنى توێکڵی دارى هەنار هەروەها کاریگەرى دژە کرمى هەیە.
٣-بۆ لابردنى قوڕگ ئێشە و برینى قوڕگ لە کوڵاوەى توێکڵی هەنار و یان کوڵاندنى گەڵاکانى هەنار سوود ببەن. 
4-  ئەو خانمانەى کە عادەتى مانگانە(بێنوێژى ژنانە)یان ریکوپێک نییە، دەتوانن لە کوڵاوەى گەڵاکانى هەنار سوود لێ ببەن.
٥- گەڵا کوتراوەکانى هەنار ئەگەر بخەنە سەر پێستەوە، خوران لەنێو دەبات. 
٦- بۆ لابردنى سووتانى پیست، گوڵەکانى هەنار بکوتنەوە ولەگەل ڕۆنى کونجیدا تیکەلی بکەن و ئەم مەڵهەمەیە لەسەر بەشە سووتاوەکە دابنین.
٧-گەڵا کوتراوەکانى هەنار ئەگەر لەسەر پێستتان دابنێن، خوران لە نێو دەبات.
 ٨-کوڵاوەى توێکڵی دار و توێکڵی ڕەگى هەنار کرم کوژە.
٩-دەمکراوى گوڵەکانى هەنار سکچوونى درێژخایەن لەنێو دەبات.
١٠- دەمکراوى گوڵەکانى هەنار بەشێوازى غەڕغەڕەکردن بۆ لەنێوبردنى برینەکانى دەمودان بەکار دەبرێت.
١١-بۆلابردنى ددان ئێشە، دەمکراوى ڕەگى درەختى هەنار لە دەمدا دابنێن.
١٢-هەنارى مێخۆش میز زیاد دەکات.
١٣- بۆ لابردنى مایەسیری دەتوانرێت کۆمی کەسەکە بە کۆلراوەى توێکڵی هەنار بشۆن. 
                   
                             زیانەکانى هەنار
کەسانێک کە بێحاڵ و سستن نابێت لە خواردنى هەناردا زێدەڕۆیی بیکەن. چوونکە گەدە سست دەکات و باکردن دروستدەکات. ئەمجۆرە کەسانە دەبێت هەنار لەگەڵ زەنجەفێڵدا بەتێکەڵی بخۆن.
کوڵراوەى توێکڵی دارەکە و توێکڵی رەگەى ئەو کە بۆ لابردنى کرم بەکار دێت، پێدەچێت سەرگێژەو ڕشانەوە دروستبکات. بەهەر حاڵ لە خواردنى ئەم کوڵراوەدا دەبێت وریابن و ئەمکارە لە ژێر چاودێری پسپۆڕدا بێت.


ڕ . ج





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved