وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر
"كاتریونا گراى" فلیپینى نازناوى شاجوانى جیهانى ساڵى 2018 برده‌ووه دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ردوو شاجوانى فه‌نزویلا و باشوورى ئه‌فریقیا له كێبڕكێدا بوو.
پرسیارێكیش له هه‌رسێ پاڵێوراوى كۆتایى نازناوه‌كه كرا كه ئاخۆ : " ئه‌و وانه گرنگه چییه كه له ژیانتدا فێرى بووى، دواى بردنه‌وه‌ى نازناوه‌كه‌ش چۆن سوود له وانه‌یه وه‌رده‌گریت؟".
ئاهه‌نگى ئه‌مساڵى به‌خشینى نازناوه‌كه له بانكۆكى پایته‌ختى تایله‌ند به به‌شدارى 94 شاجوانى جیهان به‌ڕێوه‌چوو، ستیڤ هارڤى ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى كومیدى ئه‌مریكى پێشكه‌شى كرد، كه‌ناڵى ئاسمانى جیهانى"فۆكس" و "ئێم تى ڤى" یش ڕاسته‌وخۆ گواستییانه‌وه.
Twitter Ads info and privacy
ئاهه‌نگه‌كه به گۆرانییه‌كى ئه‌لبومه تازه‌كه‌ى ئه‌ستێره‌ى جیهانى "Ne-Yo" ده‌ستیپێكرد، ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دادوه‌ریش هه‌موویان ژن بوون، ئه‌مه‌ش پشتیوانى بوو بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ده‌نگى ژنان.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بوو گاڵته‌جاڕى شاجوانى كۆستاریكا بوو له به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكارى ئاهه‌نگه‌كه، ڕووى تێكردوو پێى گووت: "تكایه جوان نوسوراوه‌كه‌ى ناو زه‌رفه‌كه بخوێنه‌وه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵه‌یه‌ى هارڤى له كێبركێى ساڵى 2015 تێیكه‌ووت له ئاشكراكردنى ناوى براوه‌ى كێبڕێكه كاتێك شاجوانى كۆڵۆمبیا بردییه‌وه و دواتر ناچاربوو نازناوه‌كه بداته‌وه به شاجوانى فلپین كه براوه‌ى ڕاسته‌قینه بوو.