شارپرێس:
گه‌رچی به‌وته‌ی به‌شێك له‌به‌رپرسان‌و شه‌قامی
عێراقیی، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق چالاكترین سه‌رۆك كۆماره له‌ماوه‌ی
دوای پڕۆسه‌ی ئازادیی عێراق، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان‌و له‌نێو میدیاكانی پارتی
دیموكراتی كوردستان، كه‌مترین بایه‌خ به‌سه‌ردانه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق، بڕیاره‌كانی
په‌یوه‌ست به‌ناوخۆی عێراق ده‌درێت.
هه‌ر به‌ته‌نیا میدیاكانی سه‌ر به پارتی
نیه كه گرنگی به كۆبوونه‌وه‌و سه‌ردانه‌كانی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق
نادرێت، به‌ڵكو له‌نێو به‌شێك له‌میدیاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیشدا گرنگی
پێ‌نادرێت، كه له‌سه‌ر پشكی ئه‌و حزبه به‌رهه‌م ساڵح بوه سه‌رۆك كۆمار.
گه‌رچی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی هه‌واڵی چالاكیه
دیبلۆماتیه‌كانی سه‌رۆك كۆمار له‌میدیاكانی پارتیه‌وه، په‌یوه‌ندی به ململانێی
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماره‌وه هه‌یه، كه تیایدا كاندیده‌كه‌ی پارتی به‌رامبه‌ر
كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی شكستیهێنا، ده‌نگی پێویستی بۆ بون به‌سه‌رۆك كۆمار به‌ده‌ستنه‌هێنا،
له‌به‌رامبه‌ریشدا هێشتا كێشه نێوخۆییه‌كانی یه‌كێتی ڕێگره له‌وه‌ی چالاكیه‌كانی
سه‌رۆك كۆمار له ئۆرگانه فه‌رمییه میدیاییه‌كانی ئه‌و حزبه‌وه بڵاوبكرێته‌وه.
سه‌رۆك كۆمار بڕیاره‌كانی پارێزگاری كه‌ركوك
به‌وه‌كاله‌ت ڕاده‌گرێت
هه‌ریه‌كه له‌یه‌كێتی و پارتی له‌زاری
به‌رپرسه باڵاكانیانه‌وه ڕاكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به ده‌ركردنی "بڕیاری
نایاسایی" دژی پێكهاته‌ی كورد له‌كه‌ركوك تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕاگرتنی
ئه‌و بڕیارانه‌ی ڕاكان جبوری له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه بۆ میدیاكانی هه‌ردوو
حزب جێگه‌ی گرنگیپێدان نییه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره به‌قاچاغبراوه‌كانی عێراق
له‌دواین سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵح بۆ
ئوردن، ناوبراو له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵای دووه‌م پادشای ئوردن تاوتوێی گێرانه‌وه‌ی ئه‌و
پارانه‌ی كردبوو، كه له‌عێراقه‌وه به‌شێوه‌ی نایاسایی برابوونه ده‌ره‌وه، كه
ئه‌و هه‌وڵه له‌نێو شه‌قامی عێراقیی ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی لێكه‌وته‌وه، به‌هه‌وڵێك
بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌م خوله نوێیه سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا ته‌ماشاكرا،
به‌ڵام میدیای نێوخۆیی هه‌رێم و به‌تایبه‌تتر میدیاكانی پارتی‌و یه‌كێتی ته‌نیا
ئاماژه‌یان به سه‌ردانه‌كه له دیوه فه‌رمیه‌كه‌ی دابوو.
توركمان و عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك له به‌رهه‌م
ساڵح به‌گومانن
به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی
كه‌ركوك‌و ڕاگرتنی به‌شێك له‌بڕیاره‌كانی پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، پێكهاته‌كانی
عه‌ره‌بی سوننه‌و توركمانی پارێزگاكه له هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆمار نیگه‌رانن، بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته سكاڵای خۆیان ئاراسته‌ی به‌رپرسانی به‌غدا كردووه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پێش دوو سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی
دیكه ده‌كه‌وێت
پاش متمانه‌دان به هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی
عێراق، ته‌نیا سه‌رۆكایه‌تی كۆمار سه‌ردانه فه‌رمییه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌نجامداوه‌و
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانی پێنج وڵاتی ناوچه‌كه‌و جیهانی كردووه،
له‌به‌رامبه‌ردا عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران هیچ سه‌ردانێكی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی
نه‌كردووه، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ته‌نیا دوو سه‌ردانی ئه‌نجامداوه.
له‌میدیای عێراقیدا ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه له‌به‌رهه‌م
ساڵح ده‌گیرا، كه خه‌ریكه ڕۆڵی حكومه‌ت بچوك ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌میدیای كوردیدا
بایه‌خ به سه‌ردانه‌كانی نه‌درا.
قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و شه‌نگال له سه‌رۆكایه‌تی
كۆمار
له‌ساڵانی ڕابردوودا ئێزیدییه‌كانی شه‌نگال
به‌هۆی چه‌كدارانی داعشه‌وه له‌تراژیدیایه‌كی سه‌ختدا بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
ناوچه‌كانیان له‌ده‌ستی داعش ڕزگاركراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئاوه‌داننه‌كردنه‌وه‌ی شه‌نگال‌و
كێشه سیاسیه‌كانی سه‌ر ئه‌و ناوچانه، تا ئێستا ئێزیدییه‌كان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه
سه‌ر ماڵ‌و حاڵی خۆیان، به‌ڵام سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی
سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی عێراق، پێشوازیی له‌قوربانیانی شه‌نگال كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌یه‌كه‌م سه‌ردانیدا
بۆ شاری سلێمانی پاش وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی، به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی
كرد‌و به‌ڵێنی به هاوڵاتیانی پارێزگاكه دا، داواكارییه‌كانیان به‌دیبهێنێت.
ڕۆڵی سه‌رۆك كۆمار له‌پاراستنی هاوسه‌نگی
كاری حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان
به‌وته‌ی به‌شێك له‌به‌رپرسانی عێراق، به‌رهه‌م
ساڵح ڕۆڵی بینی‌و له‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له ده‌ره‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی
سیاسی پێكنه‌هێندرێت، به‌تایبه‌ت كه ئێستا هه‌شت وه‌زیر ماون متمانه‌یان پێبدرێت‌و
سه‌رۆك كۆمار هه‌وڵه‌كانی بۆ هاوكاریكردنی عه‌بدولمه‌هدی بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی
ده‌ستپێكردووه.
ڕ . ج