شارپرێس:
پارتی دیموكراتی كوردستان پۆسته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی له‌كابینه‌ی نۆ دیاریكردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتوون، له‌نێو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پۆسته‌كانی هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی‌و گۆڕان دیاریكراوه، هه‌رچه‌نده یه‌كێتی تا ئێستا له پشكی خۆی له سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم ناڕازییه.
شارپرێس زانیویه‌تی، پارتی ده‌یه‌وێت یه‌كێتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ربگرێت، هاوكات دوو وه‌زاره‌تی سیادیش له‌گه‌ڵیدا، به‌ڵام یه‌كێتی ده‌یه‌وێت له‌هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌دا پشكی هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به پۆسته‌كانی گۆڕان شارپرێس زانیویه‌تی، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن پارتییه‌وه بۆ بزوتنه‌وه‌كه مسۆگه‌ركراوه، شاندی پارتی ئه‌وه‌یان به یه‌كێتی وتووه، كه پێیان خۆشه ئه‌و پۆسته بدرێته گۆڕان، هاوكات دوو وه‌زاره‌تی دیكه‌ش، كه گۆڕان خۆی داوای وه‌زاره‌ته‌كانی سامانه سروشتییه‌كان‌و دارایی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شاندی پارتی سه‌ردانی شاری سلێمانیان كرد‌و له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتی كۆبووه‌وه، شارپرێس له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه زانیویه‌تی، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی‌و پارتی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پێشتریان باشتر بووه، به‌ڵام له‌سه‌ر ورده‌كاریی ڕێككه‌وتن نه‌كراوه، هاوكات یه‌كێتی به شاندی پارتی وتووه، ڤیتۆی له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك نیه بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم.
ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره له‌به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم بوه‌ته كێش ئه‌وه‌یه، ده‌بێت دۆسیه‌ی كه‌ركوك، حكومه‌تی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی یه‌كلابكرێته‌وه، پاشان هه‌ردوولا له‌گه‌ڵ گۆڕان باس له پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
ڕ . ج