کاریگەری بەکارهێنانی سەوزەوات لە ڕێگریکردن لە چەوری جگەر

sharpress.net

392 جار خوێندراوه‌ته‌وه

18/12/2018‌

شارپرێس:
لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پزیشکی پیشانیدەدات، بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە سەوزەواتی گەڵا سەوز، پێدەچێت مەترسیی تووشبوون بەچەوری جگەر کەمبکاتەوە.

دەستەیەک لە پسپۆڕانی سویدی بەپێی لێکۆڵینەوەکانی خۆیان، ئاماژە بەوە دەکەن، وەرگرتنی بڕێکی بەرچاو لە نیتراتی کانزایی کە بەشێوازێۆی سروشتی ڵە زۆر لە سەوزەواتەکاندا بوونیان هەیە، دەتوانێت کۆبوونەوەی چەوری لە جگەردا کەمبکاتەوە.

چەوری جگەر نەخۆشیێەکی بەربڵاوە، کە لە25%ی کۆی دانیشتوانی جیهان تووشی ئەون، بەڵام تا ئێستاکە دەرمانێکی  پشتڕاستکراو بۆ ئەم نەخۆشیێە پێشکەش نەکراوە.

لێکۆڵەران تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر ژمارەیەک مشک کە خۆراکی پڕچەوری و شەکرداری زۆریان پێدرا بوو، ئەنجامدا و ئەوانیان بە نیترات تەغزییە کرد. پاش لە تاقیکردنەوەکان ئاستی چەوری لە جگەری ئەم مشکانە بەشێوازێکی چاوەڕوانکراو نزمبوویەوە. 
لێکۆڵەران هەروەها بەوە گەیشتن کە پەستانی خوێنی ئەم مشکانە کەمیکردووە و تەنانەت ئەنسولین و گڵۆکێز لە مشکە تووشبووەکان بە شەکرەی دەرجە 2 باشتر بووە.
 
ئەنجامی بەدەستهاتووش لە خوێندنەوەکانی پێشووش ئەوەی نیشاندا، بەکارهێنانی بڕێکی بەرچاو لە میوە و سەوزەوات، کاریگەری ئەرێنی لە کارکردنی دڵ و دەمار لە تووشبوان بە شەکرەدای هەیە.

 لێکۆڵەڕانی سویدی هەروەها ئاماژەیان بەوەکردوە "ئاوا تەسەوڕ دەکەین ئەم نەخۆشییانە بە میکانیزمی هاوشێوەوە پەیوەندییان بەیەکترەوە هەیە و سترێسی ئۆکسیداتۆ(Oxidative stress) دەبێتە هۆی پڕۆسەیەک لەسەر نیتریک ئۆکسید(Nitric oxide)، کە کاریگەرییەکی ڕووخێنەری لە سەر کارکردن سیندۆرمی میتابۆلیک(Metabolic syndrome) دەبێت".

لێکۆڵەران دەڵێن، "لەم لێکۆڵێنەوەدا شێوەی جێگرەوە بۆ بەرهەمهاتنی نیتریک ئەسیدمان نیشاندا، کە ڕادەیەکی زیاتر لە نیتراتی هەبوو لە خواردن بە نیتریک ئۆکسید و جۆرەکانیتری نیترۆژنی ژیانەوەی چالاک لە جەستەدا دەگۆڕێت، ئەوان هەروەها  لەو باوەڕەدان کە بەکارهێنانی 200غەرام سەوزەواتی گەڵای سەوز، ئەم کاریگەرییە پۆزەتیڤە تیادا بەدیدەکرێت".






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved