قەڵەوی هۆکاری سەرهەڵدانی 544ملیۆن شێرپەنجە لە جیهاندایە

sharpress.net

254 جار خوێندراوه‌ته‌وه

18/12/2018‌

شارپرێس:
توێژینەوەیەکی جیهانیی ئەنجامدراو ئەوەی نیشانداوە، کە کێشی زیادە، نە تەنها هۆکارێکی مەترسییە، بەڵکوو بەرپرسی ساڵانەی 544ملیۆن و 300هەزار شێرپەنجە لەسەرانسەری جیهاندا هەژمار دەکرێت.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە "بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەویەکی نوێ ئەوە نیشاندەدات، قەڵەویی هۆکاری سەرهەڵدانی لە4%ی شێرپەنجەکانی سەرانسەری جیهانە".

ئامارە هەبووەکان جەخت لەوە دەکەنە کە سەرهەڵدانی شێرپەنجە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، 8بەرانبەر زیاتر لە وڵاتانیی کەمدەرامەتی وەکوو هیند و ئەفریقایە،

لێکۆڵەرە زانستناسەکان  هەروەها دەڵێن، قەڵەوی هۆکارێکی گرنگ لە سەرهەڵدانی 13جۆر شێرپەنجەیە.
وڵاتانێکیش کە لە ڕوانگەی دەرامەتەوە باشن، کەمترین ڕێژەی چالاکی جەستەییان هەیەو لە ئەنجامدا ڕێژەی قەڵەوی لەواندا بەرزە.

 لە ئێستادا دوو لەسەر سێی ئەمریکییەکان و زیاتر لە دوو ملیارد کەس لە سەرانسەری جیهاندا زیاتر لە ڕادە قەڵەون و کارناسان چاوەڕوانی زیاتربوونی بەرچاوی ئەم ئامارە لە دەیەکانی دواتردا دەکەن.

خۆراکی ناتەندروست و پەیڕەوینەکردن لە خواردنێکی تەندروست هۆکاری مەرگی 7نەفەر لە ەهەر 10نەفەرێکدایە.

بۆیە بەپێی خوێندنەوەیەکی جیهانی ئەنجامدراویش بەهۆی زانکۆی هارڤارد و کاڵج ئەمپڕیاڵی لەندەنەوە، ئەوەی بەڕوونی دەرخست، کە کێشی زیاتر لەڕادە نەتەنها هۆکارێکی جێی مەترسییە، بەڵکوو بەرپرسی سەرهەڵدانی ساڵانەی 544ملیۆن و 300هەزار شێرپەنجە لە جیهانە.




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved