خواردنی برنج نابێتـە هۆی دروستبوونی نەخۆشی شەكرە

sharpress.net

1624 جار خوێندراوه‌ته‌وه

19/12/2018‌

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی ئەو بیرۆكەیەی پێچەوانەكردەوە، كە باسی لەوە دەكرد، خواردنی برنج دەبێتە هۆی دروستبوونی نەخۆشی شەكرە.

توێژینەوەكە بەو ئەنجامە گەیشتووە ، كە هیچ پەیوەندییەك نییە لەنێوان خواردنی برنج‌و تووشبوون بەنەخۆشی شەكرەی جۆری دوو، وەك ئەوەی لەتوێژینەوەكانی پێشوو راگەیەنرابوو.

توێژینەوەكە لەزانكۆی سەنڤافورەی نیشتمانی ئەنجامدراوەو جەختیكردووەتەوە، خواردنی رۆژانەی برنج رێژەی شەكر لەخوێندا بەرز ناكاتەوە.

هەروەها توێژینەوەكە باسی لەوە كردووە، كە برنج كۆمەڵێك مادەی خۆراكی تێدایە سوودیان هەیە بۆ جەستەو دەبێـتە هۆی چالاكردنی.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved