سعودییە گەورەترین یاسای بودجەی لەمێژوویدا پەسەندكرد

جیهان

19/12/2018‌ 1681 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، كە سعودییە گەورەترین یاسای بودجەی لەمێژوویدا پەسەندكرد، كە بڕەكەی دەكاتە 1.106 تریلیۆن ریاڵی سعودی.

ئەنجوومەنی وەزیران رۆژی سێ‌ شەممە یاسای بودجەی پەسەندكردووە، كە یاساكە بۆ ساڵی بۆ ساڵی 2019، بەهاكەی بە دۆلار دەگاتە (180.8 ملیار دۆلار).

كورتهێنان لەیاساكەدا دەكاتە 4.2% بڕیارە ئەو كورتهێنانەش بە داهاتە ناوخۆییەكان لەماوەی ساڵی 2019 بەتەواوی پڕبكرێتەوە، بۆ ئەوەی كێشەی بۆ دروست نەبێت.

سعودییە یەكێكە لەو وڵاتانەی ساڵانە بودجەیەكی زەبەلاحی هەیەو زۆرترین داهاتی بودجەكەشی لە فرۆشتنی نەوت‌و گاز دەستدەخات.

هـ ـ ح