نرخی نەوت لەبازاڕەكانی بەرێژەی زیاتر لە 5% نزمدەبێتەوە

جیهان

19/12/2018‌ 373 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت بەرێژەی 5 لەسەدا نزمبووەتەوە، ئەوەش بۆ رۆژی سێیەم لەسەر یەكتری، كە دابەزینەكەی پەیوەندی بەناجێگیری بازاڕەوە هەیە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 3.64 دۆلار بەرێژەی 7.3% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 46.24 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە ئەوە نزمترین ئاستە لە ئابی 2017وە تۆمارنەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 5.62% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 56.26 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە نزمترین ئاستی 14 مانگی رابردوو تۆماریكردووە.

دابەزینی نرخی نەوت لەچەند رۆژی رابردوو پەیوەندی بەگەشەی ئابووری جیهانەوە هەیە، كە ئەوە ناجێگیری زۆری لەبازاڕەكانی جیهان دروست كردووە.

هـ ـ ح