میوەی مه‌نگه‌ کاریگەرییەکی بێوێنەی لەسەر نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵە دەبێت

sharpress.net

255 جار خوێندراوه‌ته‌وه

19/12/2018‌

شارپرێس:
سوزان تالکات لە زانکۆی تەکساسی ئەمریکا لەگەڵ تیمی لێکۆڵینەوەکەی، سوودبردن لە میوەی مه‌نگه‌ی تازەی لەپاڵ دەرمانی سەرەکیی نەخۆشی نیمچە پێشکەتوو و پێشکەوتووی ئیلتیهابی ڕیخۆڵەدا لێکدانەوە بۆ کرد.

بەوتەی تالکات، نەخۆشیی ئیلتیهابی ڕیخۆڵە فاکتۆرێکی پڕ مەترسیی و سەرەکیی شێرپەنجەی ڕیخۆڵەیە. 

خوێندنەوە کۆتاییەکانی کۆتا ئەوەیان نیشانیداوه‌، نەخۆشیی ئیلتیهابی ڕیخۆڵە لەسەر نزیکەی 1.5 ملیۆن كه‌س لە ئەمه‌ریکا، و نزیکەی2.2 ملیۆن کەس لە ئەوروپا و ژمارەیەکی زیاتر لە هەندێک وڵاتیتیر کاریگەری کردووە.

ئەو لە بەردەوامیدا دەڵێت، شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بەهۆی هەندێک برینەوەیە، کە بەهۆی ئیلتیهابی ڕیخۆڵە لە ماوەی 10تا 15 ساڵ دروستبوون.

بەوتەی تالکات، چەند خوێندنەوەیەک سوودبردنی تەندروستی پێکهاتە دووەمەکانی ڕووەکی لە میوەکان و سەوزەوات  و کورکومینوئید (curcuminoid)ەکانی  نیشانداوە و سەلمێنراوە، پلی فینۆلەکان(polyphenols) دەبنە هۆی کەمکردنەوەی پڕۆسەی ئیلتیهاب لە نەخۆشی درێژخایەنی وەکوو نەخۆشی دڵ و دەمارەکان، شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی ئیلتیهابی ڕیخۆڵەوە.

مه‌نگه‌ پڕ لە گالوتانینەکان کە دەستەیەک لە فینۆڵە گەورەکانی تێدایە، دەتوانێت لە ڕێگەی هەندێک بەکتریای ڕیخۆڵەوە بە مولکول و وردیلە بچووکەکانەوە ڕابکێشرێت و  شیببێتەوە.

لێکۆڵەران لە خواردنی زیاتر لە 300 بەشداربوو، کە تووشی نەخۆشی ئیلتیهاباتی ڕیخۆڵەبوون، ڕۆژانە 20 تا 400 غەرام عەنبەیان گونجاند. لە بەشداربووان داواکرا هێدی هێدی لەماوەی هەفتەی یەکەمدا خواردنی میوەی عەنبە زیاتر بکەن.

 لێکۆڵەران بەو ئەنجامە گەیشتن پاش تێپەڕینی هه‌شت هەفتە لە بەکارهێنانی مه‌نگه‌، نیشانەکانی ئیلتیهابی ڕیخۆڵە بەشێوازێکی چاوەڕوانکراو لەم کەسانەدا کەمبووبووەوە. 

جگە لەوە دیاری بوو بوونی GRO، مولکولی پەیونددار بە ئیلتیهابی ڕیخۆڵە، بەشێوازێکی بەرچاو کەمیکردبوو.

هەروەها لێکۆڵەران تێگەیشتن لاکتوباسیلی ڕیخۆڵە و بەکتریاکانیتری پڕوبیۆتیکی سوودبەخش پاش لەبەکارهێنانی میوەی مه‌نگه‌ بەشێوازێکی چاوەڕوانکراو زیادبوو.

لەمڕووەوە لێکۆڵەران ڕاسپاردە دەکەن، نەخۆشنی تووشبوو بە ئیلتیهابی ڕیخۆڵە لە پاڵ دەرمانەکانی ئەم نەخۆشییە باشترە بەکاربێنن.

هەرچەندە ئەم میوەیە لە کوردستاندا بەکەمی دەبینرێت، بەڵام لە ئێستادا لەبازاڕ و مارکێتەکاندا بەرچاو دەکەوێت.

ه.م






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved