نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكات

جیهان

20/12/2018‌ 346 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە دابەزینەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی لەكۆتا مامەڵەكان 98  بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی 57.24 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە رێژەی بەرزبوونەوەكەی 1.74% بووە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 96 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 47.20 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە رێژەی بەرزبوونەوەكەی 2.08% بووە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەدابەزینی بەرهەمی نەوتی ئەمریكاوە هەیە، كە رەنگە نرخەكەی زیاتریش لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبێتەوە.

هـ ـ ح