بەكارهێنانی موبایل ڕێژەی سەردانكردنی بۆ نەخۆشخانەكان زیاد كردووە

sharpress.net

109 جار خوێندراوه‌ته‌وه

20/12/2018‌

شارپرێس:
ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئەوە نیشاندەدات، موبایلەكان هۆكاری زۆربوونی نەخۆشانی بواری سترێس و پەرێشانیی بوون.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی دەیلی مەیل، ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئەوەی دەرخستووە، موبایلەكان بوونەتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی وەرگرتنی نەخۆشانیی توشبوو بە سترێس و پەرێشانی لە دەیەكانی كۆتادا.

لێكۆڵەرانی بەریتانی دەڵێن، ژمارەیەكی زۆر لە كەسەكان بەهۆی سترێسەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەكان كراون، كە ئەمەش زیادبوونێكی لە37%ییان بەخۆیانەوە بینیوە و تاكە هۆكاری ئەویش بەدەستەوەبوونی هەمیشەیی موبایل و نەكوژانەوەی  بووە.

ئامارەكان پیشاندەری ئەوەیە كە زیاتر لە 15هەزار كەس لە ساڵی 2018ەدا بەهۆی سترێسی بەكارهێنانی موبایلەوە لە نەخۆشخانەكاندا خەوێنراون و ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەم ئامارە لە10ساڵی ڕابرددو و لە ساڵی 2008دا، 11هەزار و 500كەس بووە.

كارناسان لەو بڕوایەدان، سەردانكردنی ئێمێڵ و شوێنەكانی دوور لە شوێنی كار و لەكاتی پشووەكاندا گرنگترین هۆكاری سەرهەڵدانی نەخۆشیی لە كەسەكانە. 
زیانلێكەوتنی جددیش بەهۆی سترێسی موبایلەوە، هەروەها لە28% زیادیكردووە.

بەپێی ئامارە بەردەستەكانیش، كێشەكانیی پەیوەست بە سترێس و پەرێشانی لە ساڵی ڕابردوودا لە44%ی نەخۆشانی پەیوەند و پەیوست بە كارەوەی پێكهێناوە.

بەوتەی زانایان، زیاترلە 51% لە كەسانێك كە گوشاری ڕۆحی و پەرێشانی تەجروبە دەكەن، دوچاری خەمۆكی دبن.

خەمۆكی و پەرێشانیی لە بەربڵاوترین نەخۆشییە دەرونییەكان لە بەریتانیایە، كە زیاتر لە یەك لەسەر پێنجی كۆی دانیشتوانی ئەم وڵاتە پێكدێنێت.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved