چـای ســەوز بــۆ نــەخــۆشـانــی شــەكــرە بـەســوودە

sharpress.net

155 جار خوێندراوه‌ته‌وه

20/12/2018‌

شارپرێس:
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات. پیكهاته‌ی هه‌بوو له‌ چای سه‌وزدا ده‌توانێت ڕووبه‌ڕووی كاریگه‌رییه‌ نیگه‌تیڤه‌كانی خواردنه‌ ڕۆژئاواییه‌كانی وه‌كوو كێش، شه‌كره‌ی ده‌ره‌جه‌2و كاركردنی لاوازی مێشك بێته‌وه‌.

خواردنی ڕۆژئاوایی پڕ له‌ چه‌وری تێروپڕ، شه‌كری پاڵفته‌كراو و كاربۆهیدراته‌ پاڵفته‌كراوه‌كانه‌و بڕێكی كه‌می ئه‌و، سه‌وزه‌وات، ڕووه‌كه‌ گه‌نمییه‌كان، خواردنی ده‌ریایی و گۆشتی مریشكه‌.

لێكۆڵه‌رانی زانكۆی A&Fی باكووری ڕۆژئاوای چین تێگه‌یشتن، گوشراوه‌ی چای سه‌وز ناسراو به‌ epigallocatechin ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی تووشبوون به‌ به‌رگری ئه‌نسولین، قه‌ڵه‌وی و ئاڵۆزی و لاوازی بیر و یاده‌وه‌ری له‌ ده‌سته‌ی مشكه‌ ته‌غزیه‌كراوه‌كان به‌ خواردنی پڕ چه‌وری و پڕ شه‌كردا بوو.

له‌ڕاستیدا Gallated catchin (GC) له‌ پێكهاته‌ی چایی سه‌وزدا له‌ڕێگه‌ی چالاكی به‌شێك له‌ سیسته‌می كۆئه‌ندامی هه‌رس، ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕاده‌ی گڵۆكێز و ڕێگری له‌ ڕاكێشانی گڵۆكێزی ئاسایی له‌ نێو شانه‌ جه‌سته‌ییه‌كانی مرۆڤدا ده‌كات.



بەوتەی ژوبۆ لیۆ، سەرۆكی تیمیی لێكۆڵینەوەكە، خواردنەوەی چای سەوز دەتوانێت جێگرەوەیەكی باش بۆ دەرمانكردن لەبەرانبەر قەڵەوی، بەرگریكردنی ئەنسۆلین و كێشەكانی پەیوەست بە یادگەوە ببێت. لێكۆڵەران لەداهاتوودا كاریگەری ئەمانە لەسەر مرۆڤیش تاقیدەكەنەوە.
 






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved