حەلكردنی خشتەی وشەو ژمارە یەكتربڕەكان رێگری لەلاوازبوونی ژیری ناكات

sharpress.net

151 جار خوێندراوه‌ته‌وه

20/12/2018‌

شارپرێس:
بەپێی ئەنجامی لكۆڵینەوەیەكی نوێ، حەلكردنی خشتەی وشەو ژمارە یەكتربڕەكان رێگری لە لاوازبوونی ژیری ناكات.

ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی تازە پیشاندەری ئەوەیه، حەلكردنی خشتەی وشەو ژمارە یەكتربڕەكان   كاریگەرییەكی لەسەر  ڕێگریكردن لە لاوازبوونی ژیری نییە.

زانایانی زانكۆی ئابردە لە سكۆتلەندا بە پشتبەست بە دۆزراوەكانی خۆیان جەختیانكردەوە، ئەگەرچیی ئەنجامی چالاكی فیكری یارمەتی مێشك بۆ پاراستنی توانای ناسینەوە دەدات، بەڵام ئەمە بەواتای ڕێگرتن لە لاوازی ژیری لە تەمەنەكانی سەروترەوە نیە.

لێكۆڵینەوەكانی پێشوو، حەلكردنی خشتەی وشەو ژمارە یەكتربڕەكان(جدول)ی وەك شێوازێكی كاریگەر لەلاوازی ژیری لە بەساڵاچوواندا ناساندبوو.

لێكۆڵەرانی زانكۆی سكۆتلەندا بڕوایان وایە، ئەنجامدانی چالاكی فیكری لە نموونەی حەلكردنی خشتەی وشە و ژمارە یەكتربڕەكان توانای زەین بەهێز دەكەن و لە كەمكردنەوەی هێزی ناسینەوە كاریگەییان دەبێت، بەڵام بە زیادبوون و گەورەبوونی تەمەن، گرنتییەك بۆ تووشنەبوون بە نەخۆشی لاوازی ژیری بوونی نییە.

بەپێ ئاماری هەبوو، نزیكەی 12ملیۆن نەفەر لەجیهاندا لاوازیی ژیریی(dementia)یان هەیە و واش چاوەڕواندەكرێت كە ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2040 بە 25ملیۆن بگات.

 لێكۆڵەرانی دامەزراوەی جیهانیی زەهایمەر(ADI) لە ڕاپۆرتێكی ساڵی2015 پێشبینی ئەوەیان كردبوو، كە ژمارەی تووشبوانی بە لاوازی ژیری لە جیهاندا تا  ساڵی 2050 سێ بەرانبەر و بە 131.5 ملیۆن كەس بگات.

لێكۆڵینەوەی لێكۆڵەرانی بەریتانیش ئەوەش نیشاندەدات كە لەسێ كەس كەسێك لە لەدایكبووانی ساڵی2015ی زایینی لەم وڵاتە لە ئەگەری نەدۆزینەوەی ڕێگاگەلێك بۆ دەرمانكردنیان، لە ئەنجامدا لەساڵانی 2060بەدواوە، بەشێوازی جۆراوجۆر دوچاری لاوازی ژیری دەبنەوە.







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved