بەشێکی نوێ لە مێشکدا دۆزرایەوە

sharpress.net

754 جار خوێندراوه‌ته‌وه

20/12/2018‌

شارپرێس:
بەپێی ڕاپۆرتێکی بڵاوکراوە، یەکێک لە زانایان بەشێکی نوێی لە مێشکی مرۆڤدا دۆزیوەتەوە، کە هێشتاکە کارکردنی ئەو بەدروستی دیار نییە، بەڵام بە ئەگەرێکەوە لە دەرمانی نەخۆشییەکانی دەماری و پارکینسۆن( Parkinson‌s Disease)دا دەوری دەبێت. 

ناوی ئەم ناوچەیەی کە ئەم پرۆفیسۆرە دۆزییەتیەوە ناوی  Endorestiform Nucleusە.

هەرچەندە ئەو هەر لە ٣٠ساڵیی ڕابردووەوە ئەم ئەگەرەی دەدا، کە ئەم بەشە شاراوە لەمێشکدا بوونی هەبێت، بەڵام بەپێشکەوتنی پیشەسازی نوێ توانراوە ئەم ناوچە لە ئێستادا بدۆزرێتەوە. 

هێشتاکە کارکردنی ئەم بەشە Endorestiform Nucleus دیار نییە، ئەم بەشە لە نزیکیی ناوچەی پەیوەندی مێشک و دڕکەمۆخدایە. 

لەم ناوچەیەیە زانیاریی هەستەوەری و جووڵەیی تێکەڵ دەبن، تا هاوڕێکی و هەلومەرجی جەستە بەرەو دۆخێکی باشتر ببات. 

بەم هۆیەوە پاکسینۆس هەندێک بۆچوونی پێشکەشکردووە کە بەپێی ئەو، ناوچەی نوێ لە باشترکردنیی جوڵەکان یارمەتیدەدات و هەروەها بۆ گەڕانی دەرمان بۆ نەخۆشییەکانی پەیوەست بە مەکینەی اعصاب و پارکینسۆن یارمەتیدەر دەبێت.

وا دێتە بەرچاو ئەم بەشە بەس لە مرۆڤەکاندا بوونی هەیە، پاکسینۆس لەمبارەیەوە دەڵێت، ئەم ناوچەیە زۆر هەستیارە، چوونکە لە جۆری مەیموونەکان و ئاژەڵانیتردا کە لێکۆڵینەوەمان لەسەر کردوون، بوونی نەبووە. 
هەڵبەت پڕۆفیسوور پاکسینۆس هێشتاکە لەمبارەیەوە مێشکی شەمپانزەکانی لێکۆڵینەوە لەسەر نەکردووە.

 وردەکاریی ئەم دۆزراوەی پاکسینۆس لە کۆتا کتێبی ئەودا بەناوی 
Human Brainstem: Cytoarchitecture, Chemoarchitecture, Myeloarchitecture
بڵاوکراوەتەوە.




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved