نرخی نەوت لەبازارەكانی جیهان نزمبوونەوەیەكی گەورە تۆمار دەكات

جیهان

21/12/2018‌ 377 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت بەرێژەی پێنج لەسەدا دابەزی، ئەوەش زۆرترین دابەزینە لەمساڵدا تۆماریكردووە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برینتی جیهانی 2.89 دۆلار بەرێژەی 5.05 لەسەدا دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 54.35 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 2.29 دۆلار بەرێژەی 4.75 لەسەدا دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 45.88 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەكاتێكدایە رۆژی پێنج شەممە بەزبوونەوەیەكی كەمی تۆماركرد، دوای ئەوەی بەرهەمی ئەمریكا رووی لەكەمبوونەوە كرد.

هـ ـ ح