کوولەکەی زەرد و سوودە سەرسووڕهێنەرەکانی زیاتر بناسن

sharpress.net

342 جار خوێندراوه‌ته‌وه

21/12/2018‌

شارپرێس:
کوولەکەی زەرد یەکێک لەو خواردنانەیە کە لە وەرزی پاییز کۆتا کاتی پێگەیشتنیەتی و بەهۆی شێوازی پێکهاتەی تۆکمەو خۆڕاگری ئەو لە زستانیشدا هەڵدەگیرێت و وەک خواردنێکی سەرەکی لەسەر خوانەکاندا دەبینرێت.

لێرەدا چەند خەسڵەت و تایبەتمەندییەکی ئەمجۆرە کوولەکەیە باس لێوە دەکەین.

هەست بە تێربوونت زیاتر دەکەیت

هەر 28غەرام کوولەکەی زەرد، ڕێژەی لە1.7فیبری تێدایە و هەر کوپێک گیراوەی کوولەکەی زەرد، بڕی 50کەلۆری و 3غەرام فیبرە. فیبر یارمەتیدەدات بۆ ماوەی کاتێکی زیاتر هەستی بە تێری بکەیت، لەبەر ئەوە بەردەم ئیشتیها دەگرێت و بەگشتی کەمتر خواردن دەخۆن.

بەهێزکردنی بینایی و بینین

تەنها بڕێک کوولەکەی زەرد، دوو بەرانبەر لە پێویستی ڕۆژانەتان بە ڤیتامینی Aی تێدایە، کە بینایی مرۆڤ باشتر دەکات. هەروەها ئەم ڤیتامینە، کێشەکانی کارکردنی شەبەکییەی چاو لە کەسانی تووشبوو بە ڕیتینیت پیگمانتوزا(Retinitis pigmentosa، RP) لاوازتردەکات، 
کە بەگووتەی پزیشکان ئەم جۆرە نەخۆشیی چاوە دەتوانێت تا ئاستی کوێربوون بەرەو پێشەوە بڕوات. ڤیتامینیA هەروەها لەدروستبوونیی پێستی دووبارە و ئێسکێکی تەندروستدا هاوکار دەبێت.

کەمکردنەوەی پەستانی خوێن(زەخت)

ڕۆنی تۆوی کوولەکەی زەرد پڕ لە ئێسترۆجینە، کە بەپێی لێکۆڵینەوەکان، بۆ ڕێگرتن لە پەستانی خوێن شیاو و گونجاوە. کاتێک لێکۆڵەران، مشکەکانیان بەتەواوکاری ڕۆنی تۆوی کوولەکە هێزو وزەیان پێدان، تێگەیشتن لەماوەی تەنها 12هەفتەدا پەستانی خوێن سیستولیک( Systole)  و دیستولیک(Diastole) لەواندا کەمبووەوە.

خەوی ئاسوودەتر

تۆوی کولەکەی زەرد پڕ لە تریپتوفان (L-Tryptophan ) ئەمینۆ ئەسیدێکە کە دەتوانێت ببێتە هۆی خەواڵۆییەوە. 

تریپتوفان هەروەها یارمەتیی جەستە دەدا، سیروتینین (Serotonin) بەرهەم بێنێت. گوازەرەوەی عەصەبێکیشە، که دەبێتە هۆی ئەوە کە هەستی ئاسوودەی بکەن. 
تۆوی کوولەکەی زەرد نەتەنها یارمەتی ئێوە لە خەوێکی باشتر دەدات، بەڵکوو سروتینینی وەرگیراو لەو، دەبێتە هۆی باشتربوونی خوڵق و خووە.

 ڕێگرتن لە شێرپەنجەی پڕۆستات

کوولەکەی زەرد بەتایبەت تۆوی ئەو، بڕێکی زۆر بتاکاراتون β-Carotene) و ئەنتی ئۆکیسیدانی تری تێدایە، کە تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەییان هەیە.
 تۆوی کوولەکەی زەرد دەتوانێت بەتایبەت بۆ پیاوان سوودبەخش بێت. لێکۆڵینەوەکان نیشانیانداوە، ڕۆنی تۆوی کوولەکەی زەرد، ڕێگری لە پێشکەوتنی شێرپەنجەی پڕۆستات لە مشکە ڕەگەز نێرەکاندای کردووە.
 یەک لەسەر چوار کووپی تۆوی کوولەکە، هەروەها 2.75ملیغەرام زینکی تێدایە( نزیکەی لە17% پێویستی ڕۆژانە بۆکەسانی باڵق) کە پەیوەندی‌ بە تەندروستی سیکسی پیاوانەوە هەیە.

هەبوونی دڵێکی تەندروستتر

لێکۆڵینەوەکان نیشانیانداوە فیبری هەبوو لە کوولەکەی زەرددا، دەتوانێت پارێزگاری لە دڵیش بکات. لە لێکۆڵینەوەیەکدا کەلەسەر 40000پیاودا کرا، دەرکەوت ئەوانەی کە پڕۆگرامیکێکی خواردنی پڕ لە فیبر سوود لێ دەبەن، بەبەراورد لەگەڵ کەسانێک کە خواردنی فیبردار لە بەرنامەی خواردنیان کەمە، لە 40%کەمتر لە مەترسیی نەخۆشانی دڵەوەن.

لە لێکۆلینەوەیەکی تر کە لەسەر خانماندا ئەنجامدرابوو، لێکۆڵەران بەوەیانزانی ئەو خانمانەی کە خواردنی پڕ لە فیبریان هەیە، بە بەراورد لەوانەی کە خواردنی فیبرداری کەمتریان هەیە، لە25%کەمتر لە مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵدان.

هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved