راهێنانە وەرزشییەكان مرۆڤ لەبكوژی بێدەنگ رزگار دەكات

sharpress.net

216 جار خوێندراوه‌ته‌وه

22/12/2018‌

شارپرێس:
بەپێی قسەی توێژەرانی پزیشكی زۆرێك لەراهێنانە وەرزشییەكان مرۆڤ لە نەخۆشی فشاری خوێن دەپارێزێت، كە بە بكوژی بێدەنگ ناسراوە.

هەر بەپێی قسەی توێژەران ئەو راهێنانانەی مرۆڤ لەفشاری خوێن رزگار دەكات، رۆشتنە بەپێ‌، مەلەكردن ‌و بەرزكردنەوەی قورسایی‌و چەند راهێنانێكی تر.

توێژینەوەكە لەسەر چل هەزار كەس ئەنجامدراوەو تێدا ئەو ئەنجامە دەركەوتووە، ئەوانەی راهێنانیان كردووە فشاری خوێن‌و ئەو كێشەیان نەبووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئامارەكان ساڵانە 62 هەزار كەس بەهۆی جەڵدەو فشاری خوێن دەمرن، هەزاران كەیش بەو هۆیەوە تووشی نەخۆشی ترسناك دەبن.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved