نەوت لەماوەی هەفتەیەكدا رێژەی 11% نرخەكەی لەدەستداوە

جیهان

22/12/2018‌ 477 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، بەشێوەیەك رێژەی 11%ی نرخەكەی لەماوەی هەفتەیەك لەدەستداوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 53 سەنت بەرێژەی 1% نرخەكەی لەدەستداوەو هەر بەرمیلێكی بە 53.82 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 29 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 45.59 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەو دابەزینەی لەكۆتا مامەڵەكان رۆژ تۆماریكردووە، نرخی نەوت لەماوەی ئەم هەفتەیە 11%ی نرخەكەی لەدەستداوەو دابەزینەكەش پەیوەندی بەو نائارامییە هەیە لەبازاڕەكانی جیهان بەهۆی زۆربوونی بەرهەم دروست بووە.

هـ ـ ح