مەرجی عێراق بۆ ناردنی پشكی هەرێم لەبودجەی گشتی2019

عیراق

22/12/2018‌ 5322 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەرجی عێراق بۆ ناردنی پشكی هەرێمی كوردستان لەبودجەی گشتی بۆ ساڵی 2019 رادەستكردنی داهاتی نەوتە لەلایەن هەولێرەوە.

بەپێی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2019، پشكی هەرێمی كوردستان بە 9.873 ترلیۆن دیناری عێراقی دەستنیشانكراوە.

هەر بەپێی رۆژەكە لەبەرانبەر ئەو بەشە پشكە، دەبێت هەرێمی كوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت لەرێگەی كۆمپانیای سۆمۆ هەناردە بكات‌و داهاتەكەی رادەستی عێراق بكات.

رێژەی پشكی هەرێم لەبودجەی عێراق بە 12.67% دەستنیشانكراوە، كە هەولێر بەو پشكە رازی نییەو داوای زیادكردنی بۆ 14% دەكات، بەڵام بەغدا ئەوە رەتدەكاتەوە.

هـ ـ ح