هۆشداری لەبارەی خواردنی خواردەمەنییە لەقوتونراوەكان

sharpress.net

185 جار خوێندراوه‌ته‌وه

22/12/2018‌

شارپرێس:
جۆرەها خۆراكی ئامادەكراو سەرشەقام بەهۆی دەستگێڕ و ماركێتەكاندا دەفرۆشێت، كە ئەویش خواردنە لەقوتونراوەكان.

هەرچەندە ئەم خواردنە ئامادەكراوانە خۆش دێنە بەرچاو، بەڵام زۆربەمان لەلایەنی قازانج یان زیانەكانی بێئاگاین، لەم خاڵانەی خوارەوەدا كەمپووتەكان باشتر بناسن ئنجا وەك ژەمێكی خواردن بەكاریان بێنن.

هەوڵبدەن زیاتر لە جارێك لە هەفتە كەمپووت یان خواردنە قووەووكراوەكان مەخۆن.

لەكاتی كڕینی كەمپوتدا بەرواری لێزەری ئەو لێ بڕوانن و گەر كرا بە ئاوی گەرم یان شێوازێكی تر بەرواری لێزە لێدراو یان لێ نەدراوی ساختەجیا بكەنەوە.(چوونكە بەرواری لێزەری لێبوونەوەی زەحمەتە، بەڵام بەرواری لێدراو یان مۆری حیبری زووتر لێ دەبێتەوە)

ئەگەر قووتووەكە قوپاوی یان كون بوو یانیش مەترسیی لەوبارەوە هەبوو، كڕینی باش نییە.

چۆنیەتی بەكارهێنانی كەمپووت باشە یان خراپ
بەدڵنییاییەوە كەمپوتەكان یان لە قووتوونراوەكان لە ئاوی گەرمدا بۆماوەی 10خوولەكدا دابنێن(نەك بیكۆڵێنن) وە لەبەكارهێنانی ئەو بەساردی دوور بكەونەوە.

پاش گەرمكردنەوەی كەمپووتەكە، ئەو لە قاپێكی شوشەواتدا خاڵی بكەنەوەو بیانخۆنەوە باشترە.

هەرگیز بەڕاستەخۆ، ئەو لە سەر ئاگردا دامەنێن یان خوود هەر شێوازی خستنە نێو ئاو بۆ ماوەی 10خوولەك لە هەمووی باشترە.

ئەگەر كەمپووتی میوەكان دەخۆن، بەهۆی شەكری زۆر لە پێكهاتەیدا، ئاگاتان لەدۆخی شەكری خوێنتان بن. 

بەو پێیەی زۆربەی كەمپووتە گۆشتەمەنییەكان مەوادی جیوەیان تێدایە، هەوڵبدەن لە بەكارهێنانی ئەم خۆراكییە زێدەڕۆیی مەكەن.

(بەم خاڵانە ئێوە ناترسێنین كە هەرگیز مەیخۆن چوونكە هەندێك كەمپووتی وەك لۆبیا یان ماسی خەسڵەتی باشیشیان هەیە و ئەگەر زۆر بەكار نەهێنرێن، دەتوانێت كەرەستەیەكی خۆراكی باش بۆ جەستە بێت).






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved